ئابووری

بەیاننامەی  رەوتی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال (IST) سەبارەت بە جەنگی ئوکراین

بەیاننامەی  رەوتی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال (IST) سەبارەت بە جەنگی ئوکراین سێ شەممە  15ی مارسی2022 پەلاماردانی ئوکراین لەلایەن رووسیاوە لە 24ی فێبریوەریدا کارێک بوو لە کارەکانی دەست درێژی کردنەسەری ئیمپریالیستانە و پێشێلکردنی مافی گەلی ئوکراینە بۆ بڕیاردان لەسەر مافی چارەنووس. بۆ ئوکراینیەکان ئەمە جەنگی بەرگری لەخۆکردنی نەتەوەییانەیە. لە هەمان کاتیشدا لە دیوی هێزە ئیمپریالیستیە خۆرئاواییەکانە بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رێکخراو ...

درێژەی بابەت... »

لەمەڕ مانگرتن

وێلادیمێر ئلیچ لێنین وەرگێڕان: هیوا ئەمانی: لە هەنگاوی یەکەم دا دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕوودان و پەرەسەندنی مانگرتنەکان بدۆزینەوە. هەرکەسێک کە مانگرتنێکی وەبیر بێتەوە کە ئەزمونی کەسیی خۆی، ڕاپۆرتی کەسانی تر و یان ڕۆژنامەکان بێت، لەپڕ سەرنجی بۆ ئەوە ڕادەکێشرێت کە مانگرتنەکان لەو شوێنانەدا ڕوودەدەن و پەرەدەستێنن کە کارخانەی گەورەی لێ دروست کراون و لە ڕووی ڕێژەیەوە ڕوو لە زیاد بوونن. زۆر ...

درێژەی بابەت... »

لە شێرپەنجەی جەستەییەوە بۆ شێرپەنجەی “بەتایبەتیکردن”

نووسینی: بابان ئەنوەر مەگەر تەنها بەم برینە گەورەیەی وا خەریکە دەکەوێتە جەستەی پڕ لە برینی چارەخوازانی شێرپەنجەوە، بە هۆش بێینەوە و تێ بگەین کە ئەوەی لە شێرپەنجەی جەستەیی مەترسیدارترە، شێرپەنجەی بەتایبەتیکردنی کەرتە گشتییەکانە و پێدانی ئەم دامەزراوە سەرەکییانەی ژیانی خەڵکە، بە کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت. ئەگەر دەتانەوێت لە نموونەی بەڕێوەبردنی جەماوەری و ناتایبەت و نائەهلیی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان تێ بگەن، بە ...

درێژەی بابەت... »

ترەمپ قومار لەسەر جەمسەرگیریی ڕەگەزیی دەكات

ئەلێكس كالینیكۆس وەرگێڕانی: هێرۆ خوسرەوی ناڕەزایەتییەکان لەدژی کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێستی ئەمریکی لە مینیاپۆلیس دەبنە هۆی سەرهەڵدانی بەرەنگاربوونەوەیەکی جەماوەریی سەرتاسەریی. ئەمەش یەکەم بەرەنگاربوونەوەی لەم شێوەیە نییە، وەک ئەوەی دەزانین. لەساڵانی شەستەکانیشدا بەرەنگابوونەوەی گەورەی ناوشارەکان هەبوون، وەک ئەو شۆڕشەی لە لۆس ئەنجلۆس لە ساڵی ١٩٩٢ و خۆپیشاندانەکانی “بلاک لایڤێس ماتە” کە لەساڵی ٢٠١٤  دەستیان پێکرد. مارکسیستی ئەفریقیی-ئەمریکیی ئاوگوست نیمتز قسەیەکی تۆنی ...

درێژەی بابەت... »

ئەلفوبێی کۆمۆنیستی

ئەنتەرناسیونالی بزووتنەوەی کرێکاریی، مەرجێکی گرنگی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆمۆنیستی یە. شۆڕشی کۆمۆنیستی تەنها کاتێک سەردەکەوێ کە شۆڕشێکی جیهانی بێت. ئەگەر بارودۆخێک نەهاتە ئاراوە کە چینی کرێکار لە وڵاتێکدا دەسەڵات بگرێتە دەست. بەڵکو هێشتا ژێر دەستەی سەرمایەی وڵاتانی تر بوو ئەوە وڵاتە گەورە دزەکان لە کۆتایدا ئەو وڵاتە کرێکاریی یە دەهاڕن، لە ساڵەکانی (١٩١٧ – ١٩١٨) بۆ ساڵی ١٩١٩ هەموو هێزی ئیمپریالیستەکان ...

درێژەی بابەت... »

واڵتەر بنیامین و ئیكۆسۆسیالیزم لە سەردەمی كۆرۆناڤایرۆسدا

نووسینی: پێشڕەو محەمەد سەرەتا لە قوتابخانەكانەوە تا مزگەوت و كڵێسا و سەرجەمی دامەزراوەكانی دیكەدا، فێركراوین كە سروشت دیارییەكی خۆڕاییە و بە مرڤایەتیی بەخشراوە. بۆ نموونە سەرجەمی ئایینەكان كۆكن لەسەر ئەوەى “خوا” سروشتی بە دیاری بەخشیوە بە مرۆڤ. سیكۆلاریستەكان پێیانوایە بەرەكەتی سروشت لە هی خوا زیاترە و خۆڕاییتریشە. هەمیشە دەگوترێت سوپاس بۆ دەست و دیارییەكانی سروشت (لە ئاییندا بیخوێنەوە: خوا)، ئەمەش ...

درێژەی بابەت... »

چەوساندنەوە – دڵی سیستەمی سەرمایەداریی

نووسینی: جۆزێف چۆناڕا وەرگێڕان و نووسینی پێشەکییەک: هێرۆ خوسرەوی پێشەکی: بۆ تێگەیشتن لە چەوساندنەوەی کرێکاران و بەردەوام دووبارە بوونەوەی هەمان پڕۆسەی مێژوویی پێویست دەکات، بنەما و ئامانجەکانی ئەو سیستەمە بناسین کە دروستکەری ئەم چەوساندەوەیە، ئەویش سیستەمی سەرمایەدارییە. کوردستان تا پێش ساڵانی نەوەدەکان لەڕێی كاتیگۆریی (وڵاتانی گەشەسەندووی پیشەسازیی، وڵاتانی ڕوولەگەشە، وڵاتانی ناگەشەسەندوو) دەکرێت بڵێین دەخرایە نێو ئەو ‘وڵاتان’ەی کە هیشتا لە ...

درێژەی بابەت... »

قەیرانی کۆڕۆنا وەک چانسێک بۆ سۆسیالیزمێکی نوێ

قەیرانی کۆڕۆنا وەک چانسێک بۆ سۆسیالیزمێکی نوێ ئەگەر سەرمایەداریی برێکەکەی بکێشێتە دواوە. ئۆلیڤەر ناختڤەی و. لەئەڵمانییەوە: هێرۆ خوسرەوی ئۆلیڤەر ناختڤەی پڕۆفیسیۆری شیکاری کولتوورە کۆمەڵایەتییەکانە لە زانکۆی باسێل، لەگەڵ ئەمانەشدا توێژینەوە دەکات لەسەر کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی جیهانی کارکردنی دیجیتاڵی و سەرپەرشتیاری کتێبی “کارل مارکس – ڕەخنەی سەرمایەداریی”ـە.   جەوهەری تەندروستییمان پەیوەستە بە بازاڕەوە. كاتێك پەتایەک دەبێتە کێشەیەک، ئیتر کاتی ڕیفۆرمكردنی تێکڕای بەرهەمهێنانی ...

درێژەی بابەت... »

راگەیاندننامەی “ڕەوتی سۆسیالیست ئەنتەرناسیونال” سەبارەت بە پەتای جیهانداگری ڤایروسی کۆرۆنا

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە http://www.rsck.org/ku/wp-content/uploads/2020/04/IST-last.pdf  

درێژەی بابەت... »

كۆرۆناڤایرۆس: نكوڵییخوازیی و سینۆفۆبیا نووسینی: پێشڕەو محەمەد

یەك: دێنیالیزم چەمكی نكوڵییخوازیی (denialism)، چەمكێكی زۆر تازەى ناو كۆمەڵگا خۆرئاواییەكان نییە، بەڵكو ڕیشە سیاسییە ئاراستەكراوەكەى دەگەڕێتەوە بۆ دوای جەنگی دووەمی جیهان. لە سایۆكۆلۆژیای ڕەفتاری مرۆییدا، دێنیالیزم بژاردەیەكی تاكەكەسییە بۆ نكوڵییكردن لە واقیع وەك ڕێگایەك بۆ خۆبەدوورگرتن لە حەقیقەتێكی نائارامكەری سایكۆلۆژییانە. دێنیالیزم بەگوێرەى فەرهەنگە باوەكانیش، لە جەوهەردا ڕێگا و كردەوەیەكی ناعەقڵانییە كە نكوڵیی لە حەقیقەتی ئەزموون یان ڕووداوێكی مێژوویی دەكات، ...

درێژەی بابەت... »