نا بۆ جەنگ پارتی كرێكارانی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی توركیا

پارتی كرێكارانی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی توركیا

و. لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد

خەڵكانی توركیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ماوەیەكی زۆرە لەپێناوی ئاشتیدا خەبات دەكەن. جارێكی دیكە، هەڕەشە بەهۆى بۆمباران و دەستێوەردانەكانەوە چواردەورمان دەگرێت. عەفرین، شارێك بە دانیشتووانی سەدان هەزار كەسەوە، بەهۆى هێزە چەكدارەكانی توركیا بەدەست جەنگ و وێرانبوونەوە دەناڵێنێت. بن عەلی یەڵدرمی سەرۆكوەزیرانی ئێستا، ڕایگەیاندووە: “ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوی ‘چڵەزەیتوون‘ـە. ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنەش گەیاندنی ئاشتیی، ئارامیی و خۆشگوزەرانییە”. 

بەپێچەوانەوەى ئەو بەڵێنانەى ئەم جەنگە ڕایدەگەیەنێت، واقیعێكی بەباشی زانراوە كە مێژووی ناوچەكە بە مەرگ، ململانێ، هەژاری و مەحرومییەتەوە دەناڵێنێت، هەموو ئەمانە بەهۆى ئێف شانزەكان، تانكە زرێپۆشە لیۆپاردەكان و هێزە میلیتارییەكانەوەیە. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەوڵدەدات كۆمەڵگا بۆ جەنگێكی درێژمەودا ئامادە بكات، لە ڕاگەیاندنەكەیدا بەڕوون و ئاشكرایی دەردەكەوێت، كە “ئۆپەراسیۆنی عەفرین بەهۆى ئۆپەراسیۆنی مەنبەجەوە ئەنجام دەدرێت”. بن عەلی یەڵدرم هەوڵدەدات شەرعییەت بۆ ئەم دەستێوەردان و تەداخولە بهێنێتەوە كە دەڵێت تانكە سەربازییەكان “خەڵك لە زوڵم و ستەم ڕزگار دەكەن”. كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی توركیا چوونەتە ناو كۆرسێكی دەستەجەمعییەوە، و هەوڵی تەواو دەدەن خەڵك بەو پروپاگەندانە ڕازی بكەن ك ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ پاراستنی سەرتاپایی و یەكگرتوویی خاكی سوریایە. 

ڕاستییەكە ئەوەیە “هاوپەیمانیی نەتەوەیی” توركیا بڕیاری داوە لەڕێگای میتۆدەكانی جەنگ و ململانێكانەوە دەستوپەنجە لەگەڵ ناسەقامگیرییە ناوخۆیی و دەرەكییەكاندا نەرم بكات. لەڕاسیدا، سیاسەتەكانی دەوڵەت و هاویەپمانە ناسیۆنالیستەكانی، كە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتی توركیا نەخشێنراون، تەنها بوونەتە هۆكاری ناسەقامگیریی زیاتر و زیاتر و ڕێگا بەڕووی گەلێك قەیرانی زیاتردا دەكەنەوە. 

جەنگ دژی عەفرین سەركەوتنی لەوەدا بەدەستهێنا كە ئەولەویەتەكانی مانەوەى دەوڵەت وەك گرنگترین بڕگەى ئەجێندا ناسیۆنالیستییەكانیان بەدەستبهێنێت لەنێو هێڵی “هاوپەیمانیی نەتەوەیی”دا كە بەگشتیی لەلایەن ئاكەپە (پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار) دامەزراوە و مەهەپە (پارتی بزووتنەوەى نەتەوەیی، ئەو حزبە فاشیستییەى بە ڕەسمیی لەدەسەڵاتدا نییە، بەڵام بەپراكتیكی لەنێو سەرەڕۆیی ئایدیۆلۆژیانەدایە لەگەڵ ئاكەپە).

لەڕاستیدا، لەو كاتەوەى بەم دواییانە كرێكارێك لە فەزای گشتیدا ئاگری لەجەستەى خۆى بەرداوە تا سەرنجی گشتیی بەرەو هەژاریی خۆى ڕابكێشێت، كۆتایی بەم دۆخە بهێنێت نەك بەردەوامیدان بێت بە هەلومەرجەكە. ئێمە پێویستمان بە ژیانە و داوای ژیان دەكەین نەك چەوساندنەوە، داوای ئاشتیی و ژیانێك دەكەین نەك جەنگ، ئاشتیی، ئەو ژیانەى چیتر كرێكاران و چەوساوان ناچار نین لەژێر هێڵی هەژاریدا بژین. 

جەنگ دژی عەفرین دەبێت هەر ئێستا بووەستێنرێت و كۆتایی پێبێت. گەف و ڕاگەیاندننامەكانی “ئەمڕۆ عەفرین، سبەینێ مەنبەج” بەئامانجی درێژكردنەوەى جەنگەكانیان، دەبێت هەر ئێستا كۆتایی پێبهێنرێت. سیاسەتی دانووستانی ئاشتیخوازانە تا چەند ساڵ پێشوو ببوو بە ئومێد و چاوەڕوانیی گەورە بۆ هەمووان، دەبێت هەر ئێستا دەستپێبكاتەوە. نەك تەنها ئەمریكا و ڕووسیا، بەڵكو هەروەها هەموو دەسەڵاتە هەرێمییەكانیش دەبێت كۆتایی بە ئامادەیی سەربازیی خۆیان لەسوریا بهێنن.

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*