ئەم وتارە لە نۆڤێمبەری ساڵی ٢٠٠٩ نووسراوە، لە سەر رووخانی رژێمە ستالینیەکان لە ئەوروپای رۆژهەڵات و ڕوسیا. بە تایبەت ڕووخانی دیواری بەرلین لە بەرواری ٩/١١/١٩٨٩ . لەو کاتدا لە رۆژنامەی “هاوڵاتی” بڵاوبۆتەوە. هەر بەم بۆنەوە و لە بەر گرنگی تێگەیشتن لە مێژوو بە پێویستم زانی بەبێ دەسکاری کردن دووبارە بڵاویبکەمەوە.
تێپه‌ربوونی 20 ساڵ (1989-2009) به‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌لمانیای ڕۆژهه‌ڵات.
ئازاد ئارمان
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمه ستالینی یه‌کانی وه‌کو ئه‌لمانیای ڕۆژهه‌ڵات، بولغاریا ،هه‌نگاریا، یوگوسلاڤیا، جیکسلۆڤاکیا، پۆله‌نده، ئه‌لبانیا، ڕوسیا یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌زنجیره که‌وتنه‌به‌ر نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری نارازیی په‌نگخواردوو . له‌چه‌ندین شۆڕش و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری دا تێکروخان و مێژووی نیو سه‌ده له دیکتاتۆرییه‌تیان کۆتایی پێهات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوا و لایه‌نگرانی سیسته‌می بازاری ئازاد هه‌لێکی زێرین یان بۆ فه‌رامۆش ببوو و که‌وتنه هێرش بردن بۆ سه‌ر ته‌واوه‌ی ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌کان. که بهرهنج و تێکۆشانی ملیۆنه‌ها له‌جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌وروپا له رابردوودا به ده‌ست هاتبوو.
شکستی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاتانه‌ی کرده ئامانجێک بۆ هێرشی و پروپاگه‌ندی له‌دژی سۆسیالیزمی ڕاسته‌قینه‌و شۆرشگێر. له‌م لاشه‌وه زۆربه‌ی حیزبه کۆمۆنیستی یه‌کانی سه‌ر به‌م که‌مپه له ته‌واوی دونیا، خه‌م پهژارهدایگرتبوون و هاواریان لێ هه‌ستابوو بۆ له‌ده‌ست چوونی سیسته‌مێک. که له‌بنچینه‌دا هیج جیاوازییه‌کی نه‌بوو له‌گه‌ل که‌مپه‌که‌ی تر که به بازاری ئازاد ناوبانگی ده‌ر کردبوو.
ئێمه بینیمان له‌ته‌واوی ئه‌م وڵاتانه‌ی رژێمه‌کانیان له ده‌سه‌لات هێنرانه خواره‌وه به روسیاشه‌وه هیچ چه‌شنه به‌رگری یه‌ک له لایه‌ن کرێکاران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک رووی نه‌دا. به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ده‌وریان بوو له تێکروخانیان و له‌ده‌سه‌ڵات لابردنیان. به‌ڵام بینیمان چۆن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی چاوشیسکۆ که‌وتنه کوشت و بری ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ی که‌لێیان راپهریبوون. به‌ڵام له‌پێش ئه‌م رووداوانه‌ش، شاهیدی چه‌ندین خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌رین له‌م وڵاتانه‌دا: لهوانهساڵی 1953 له به‌رلین، ساڵی 1956 له‌هه‌نگاریا، 1958 لهچیکسلۆڤاکیا، بزووتنه‌وه‌ی هاوپشتی له‌پۆلۆنیا له‌ساڵی 1980دا. ئایا جێگای پرسیار نی یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌خۆیانه (یانی ده‌سه‌ڵاتی کرێکارانه). ئه‌ی بۆچی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجده‌ری ئه‌م وڵاتانه، هیچ چه‌شنه به‌رگرییه‌کیان له‌خۆ نیشان نه‌دا؟ باشه بۆ هه‌ر له‌م ئه‌وروپایه، سه‌ده‌یه‌ک پێش تر کاتی کۆمۆناره‌کان که‌وتنه به‌ر هێرشی بۆرژوازی وڵاته‌که‌ی خۆیان به‌هه‌موو توانایانه‌وه به‌رگری یان له حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان کرد‌و هه‌زارانیان قاره‌مانی یان بۆ مێژوو تۆمار کرد. گیانی خۆیان به‌خشی له پێناوی کۆمۆنه‌ی پاریس. ئه‌ی بۆ له‌م ولاتانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م کرهوهیهمان نه‌بینی؟ ئه‌گه‌ر چی هۆکاره‌که‌ی ئێستاش بۆ زۆربه‌ی زۆری پارته کۆمۆنیسته‌کان و لایه‌نگرانی ئه‌م که‌مپه. ڕۆشن نی یه. یاخود به‌هه‌ر بیانۆیهکهوه بیت په‌رده‌پۆشی ده‌که‌ن.
لای ((سۆسیالیسته شۆڕشگێره‌کان)) ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان وایه سۆسیالیزم له خوارهوهوهدا داده‌مه‌زرێت، نه‌ک له‌سه‌ره‌وه بسه‌پێنرێت. تێگه‌یشتن له‌م مه‌سه‌له‌یه زۆرکارێکی قورس و گران نییه. مه‌سه‌له‌که له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌وه‌یه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووخا هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌کرێکاران و ده‌سه‌ڵاتی کرێکارانه‌وه نه‌بوو. به‌ڵکو ئه‌و کاته‌ی ئه‌م ڕژێمانه‌ش هاتنه سه‌ر کار ،کرێکاران هیچ ده‌ورو نه‌خشێکی یان نه‌بوو ، به‌ڵکو به‌هێز و سوپا و تانکه‌کانی ڕوسیا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست. له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا کرێکاران بێ به‌ش کرابوون له‌مافی مانگرتن، ئازادی پێکهێنانی رێکخراوه‌و ئه‌حزابی سیاسی ، بوونی سیسته‌می تاک حیزبی و نه‌بوونی ئازادی بۆ که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و …هتد.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه مارکسیستی یه‌کانه که کارل مارکس ده‌ڵێت ” ڕزگاری چینی کرێکار به‌نده، به‌خه‌باتی چینی کرێکار خۆیه‌وه” .به‌ڵام چینی کرێکاران له‌م وڵاتانه‌دا نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو به‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و دابه‌ش کردندا . به‌ڵکو رێک وه‌کو هاوچینه‌کانیان له ولاتانی ناسراو به بازاری ئازاد و نیولیبرالیزم چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ل بوون.
ئه‌مرۆ له‌کاتێکدا 20 ساڵ (1989-2009) تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر رووخانی دیواری به‌رلین و ته‌واوی شۆرشه‌کانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ڕوسیا. له‌و کاته‌وه تاوه‌کو ئێستا نیولیبرالیزمی بازاری ئازاد پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که سۆسیالیزم و بیر‌و باوه‌ری شۆڕشگێرانه‌ی مارکس بۆ هه‌تا هه‌تایه کۆتایی پێهاتووه‌و بازاری ئازاد و نیولیبرالیزم بوو به‌سیسته‌مێکی هه‌تاهه‌تایه. وه‌کو تیۆریسێنەکانیان له‌چه‌شنی فرانسیس فۆکۆیاما له‌ساڵی نه‌وه‌ته‌کاندا ناوی لێنا “کۆتایی مێژوو” .
به‌ڵام دوای که‌متر له‌دوو ده‌یه مێژوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نیشان دا، ئاشتی و ئاسوده‌ی مان نه‌بینی. به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که‌وته‌به‌ر هێرشی به‌ربه‌ریانه‌ی نیولیبرالیزم و بازاری ئازاد و له چه‌ند کیشوه‌ری جیهان شه‌رو کوشتاریان به‌رێخست و قوربانی یه‌کانی ئه‌م نه‌زمی نوێ یه، ملیۆنه‌هایه. له ره‌وه‌نده و یۆگسلافیای پێشوو وه‌بگره تا ده‌گاته ئه‌فگانستان و عێراق و فه‌له‌ستین و لوبنان و …هتد.
ئهمانهدوای رۆخانی بلۆکی رۆژهه‌لات دیاری نه‌زمی نوێی جیهان بوون بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
ئه‌زموونی بیست ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی نیولیبرلیزم و بازاری ئازاد له‌م وڵاتانه‌ی رژێمه ستالینی یه‌کانیان هێنایه‌خواره‌وه. بهبهڵگهنیشانی داوه ئاستی ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازو زۆر له خوار تره به‌راورد به رژێمی رووخا‌و ، رێزه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری زۆر له‌ده‌ورانی پێشوتر له‌سه‌رتره. ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که نیولیبرالیزم و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئه‌لته‌رناتیڤ بێت. به‌ڵکو ئێستا خودی خوای سه‌رزه‌وی (سوپه‌ر پاوه) گیرۆده‌ی گه‌وره‌ترین قه‌یرانه.