نامەی لینین بۆ ڕابەرانی شۆڕشی (1920)ی نەجەف

چەند بڕگەیەک لە نامەی لینین بۆ ڕابەرانی شۆڕشی (1920)ی نەجەف

لەو سەروبەندەدا نامەگۆڕینەوە هەبوو لە نێوان ڕابەرانی ئەو شۆڕشە و ئینتەرناسیۆنالی کۆمۆنیستیدا، نامەی ڕابەرە عێراقییەکانیشیان لە ڕێگەی کونسوڵی ڕووسیا لە تارانەوە پێ دەگەیشت.

ئەمەی خوارەوە چەند بڕگەیەکە لە وەڵامی لینین بۆ نامەی ڕابەرە عێراقییەکان:

بە بایەخێکی قووڵەوە نامەکەتانم خوێندەوە، چیرۆکی غەدرڵێکەری و داگیرکردنی وڵاتی دوو ڕووبار (میزۆپۆتامیا)، بە ڕوون و ئاشکرا ئەو سیاسەتە ڕیاکارانە و دووڕوویانە نیشان دەدات کە حکومەتی ئینگلیز گرتویەتییە بەر. بەڵام خۆ ئیمپریالیزمی بەریتانی لە هیچ شوێنێکی دیکە جیاواز لەمە مامەڵەی نەکردوە; نە لە هیندستان و نە لە میسڕ، نە لە باشووری ئەفریقیا. لە هەموو جێگەیەک یەک سیاسەتی هەیە: درۆ و دەلەسە و ستەم و وەحشیگەری و زەبروزەنگ…

 ڕزگاربوونی وڵاتی دوو ڕووبار، نە بە یارمەتی و پاڵپشتیی هیچ دەوڵەتێکی ئیمپریالیستی بە دیی دێت، نە لە ڕێگەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی گەلانەوە، بەڵکوو ئەم ڕزگاربوونە لە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی جەماوەری بەرفراوانی عێراقەوە دەبێت دژ بە داگیرکەران. دەبێت ئەو باوەڕە لای جەماوەر بخەمڵێت کە بارودۆخ و هەلومەرجیی ماتریاڵییان، باشتر و ئاسانتر دەبێت ئەگەر ئینگلیزەکان و گشت ناپاکان لە وڵاتی ڕافیدەین بکرێنە دەرەوە…

ئینتەرناسیۆناڵی کۆمۆنیستی، کە ملیۆنان کرێکار و جووتیاری شۆڕشگێڕ لە ئینگلتەرا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و …هتد ئاڕاستەی دەکەن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشانتان لە پێناو ئازادییدا دەر دەبڕێت… هاوڕێیانی بەرز و بەڕێز، ئەگەر پێتان وایە هاتنتان بۆ مۆسکۆ سوودبەخشە، ئەوا من چاوەڕێی دیدارتان دەکەم…

سڵاوی گەرمم قبووڵ بکەن…

ڤلادیمێر لینین

سەرۆکی ئینتەرناسیۆناڵی کۆمۆنیستی

وەرگێڕانی بۆ کوردی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیالیستی- کوردستان

سەرچاوە: ماڵپەری مۆدێرن

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*