ئەلفوبێی کۆمۆنیستی

ئەنتەرناسیونالی بزووتنەوەی کرێکاریی، مەرجێکی گرنگی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆمۆنیستی یە.

شۆڕشی کۆمۆنیستی تەنها کاتێک سەردەکەوێ کە شۆڕشێکی جیهانی بێت. ئەگەر بارودۆخێک نەهاتە ئاراوە کە چینی کرێکار لە وڵاتێکدا دەسەڵات بگرێتە دەست. بەڵکو هێشتا ژێر دەستەی سەرمایەی وڵاتانی تر بوو ئەوە وڵاتە گەورە دزەکان لە کۆتایدا ئەو وڵاتە کرێکاریی یە دەهاڕن، لە ساڵەکانی (١٩١٧ – ١٩١٨) بۆ ساڵی ١٩١٩ هەموو هێزی ئیمپریالیستەکان ویستیان یەکێتی سۆڤیەت تەفروتونا بکە، لە ساڵی ١٩١٩ دا توانیان شوراکانی هەنگاریا بڕوخێنن بەڵام نەیانتوانی ئەوە دەربارەی روسیای سۆڤیەتی بکەن، چونکە بارودۆخی ناوخۆی خۆیان بە وردی ئارام نەبوو هەموو ئەو حکوومەتانە دەترسان لەوەی کە کرێکاران گەمارۆیان بدەن، ئەو کرێکارانە بەردەوام داوای ئەوەیان دەکرد کە لەشکری داگیرکەر لە ڕوسیا بکشێتەوە، کەواتە ئەمە بەڵگەیەکە کە یەکەم دەسەڵاتداریەتی پرۆلیتاریا کاتێک لە یەک وڵاتدا هاتە ئاراوە بەرەو ڕووی ترسناکیەکی گەورە دەبۆوە ئەگەر کرێکارانی وڵاتانی تر دەستی هاوپشتی و داکۆکیان بۆ درێژ نەکردایە.

بەڵگەیەکی تر ئەوەیە کە ڕێکخستنی ژیانی ئابووری ئێجگار گرانە کە لە وڵاتێکدا کرێکاران تیایا سەردەکەون، ئەو وڵاتە بێبەری دەکرێت لە یارمەتی دەرەوەو بەردەوام هەڕەشەی لێ دەکرێ و لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دەدرێت.

بەڵام  ئەگەر سەرکەوتنی کۆمۆنیزم بریتی بێت لەوەی کە شۆڕشێکی جیهانی بەرپابووبێت و لە هەموو ئەو وڵاتانەدا  کرێکاران هاوپشتی یەکتریان کرد، ئەوە ئەوا ئەوە دەگەیەنێ کە هاوپشتییەکی ئەنتەرناسیونالیستیانەی چینی کرێکاران هەیە و ئەوەش مەرجێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی، مەرجی تێکۆشانی سەراپایی کرێکاران وەک مەرجی تێکۆشانی چینی تەنها وڵاتێک وایە، کاتێک کە کرێکاران لە وڵاتێکدا سەرناکەون لە بەرپاکردنی مانگرتنێکدا بە هۆی ئەوەوە کە پەرتەوازەو بەش بەش و نایەکگرتوون، بەڵام کاتێ کە کرێکارانی کارگەکان هاوپشتی یەک دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن و ڕێکخراوێکی یەکگرتوو پێکدەهێنن لە پێناوی هێرشێکی هاوبەش دژی خاوەن کارگەکان، بێگومان ئەمە دەبێتە مەرجێکی سەرکەوتنیان، بەهەمان شێوە لە وڵاتە بۆرژوا جۆر بە جۆرەکاندا کرێکاران هیچ سەرکەوتنێک بە دەست ناهێنن تا ڕیزەکانیان یەکنەخەن پشت نەدەن بە پشتی یەکەوە، کاتێک کرێکاران ناکۆکییەکانی خۆیان بەلاوە دەنێن و هەست بەوە دەکەن کە چینێکی یەکڕیزو هاوبەرژەوەندن و بڕوای تەواویان بە یەکتری هەیە و یەکێتییەکی برایانە و هاوبەشیەکی تێکۆشان کۆیان دەکاتەوە دژی سەرمایەداری جیهان ئەمە مەرجی سەرکەوتنی چینی کرێکارانە کەوابوو:

جوڵانەوەی کرێکاریی کۆمۆنیستی سەرکەوتن بە دەست ناهێنێ تا نەبێت بە جوڵانەوەیەکی کۆمۆنیستی ئەنتەرناسیونالی.

بەشێک لە کتێبی ئەلفوبێی کۆمۆنیستی. نووسینی: نکۆلای بوخارین – بریوبراجنسکی / وەرگێرانی: ئەحمەد ئابڵاخی

ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی: ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان  

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*