مارکسیزم و ئایین

نووسینی: لیۆن ترۆتسکی

 و.ناسح ئەحمەد

 روون و ئاشکرایە کە لە ئێستادا ئێمە ناتوانین پروپاگەندەی دژە مەزهەبیی لە سەر بنەمای شەڕی رووبەروو لە دژی خودا بکەین. ئەمە بۆ ئێمە بەس نابێت، ئێمە لە رێگای ماتریالیزمەوە، لە گەل فراوان کردنی ئەزموونەکان و بەشەکانی جەماوەر، پەرەپێدانی زانستیانەی ئەم ئەزموونانە و زیاد کردنی چالاکیانەی ئەوانەوە، خەیال و گومانە مەزهەبیەکان لە ناو دەبەین. وە هەروەها لە هەر شوێنێک کە پێویست بێت زەبری خۆمان لە توندرەوی و دەمارگیری مەزهەبی دەدەین.

مەسەلەی مەزهەب گرنگی یەکی زۆری هەیە و پەیوەندی یەکی زۆری بە کاری کۆمەڵایەتی و کلتوریەوە هەیە. مارکس لە گەنجیدا ووتی: ” روون کردنەوەی دین بنەمای هەر روون کردنەوەیەکی ترە” بە واتایەکی تر مەزهەب جۆرێک لە ناسینی خەیاڵە لە جیهان. ئەم خەیاڵە دوو سەرچاوەی هەیە: لاوازی مرۆڤ لە بەرامبەر سروشت دا و شڵەژانی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی یەکان. ترس لە سروشت یا بێ ئاگا بوون لێی، بێتوانایی لە لێکۆلینەوەی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی یەکان یان بایەخ نەدان پێیان، مرۆڤیان والێکرد کە خەیاڵییانە و خورافییانە بیر بکاتەوە و هەوڵ بدات ئەو شتانەی کە لە ناو کۆمەڵگادا پێویستی پێ یەتی بە دەستی بێنێت و لەم راستیە خەیاڵیەدا بوەستێت و لە بەرامبەر خولقێنەری خۆی دا بکەوێتە سەر ئەژنۆ، بناغەی ئەم خولقێنەرە لە پێداویستی رۆژانەی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی ئاراستەی خۆی، کە ئەمەش لە بارودۆخی کێبرکێ بۆ مانەوە سەرچاوە دەگرێت- شاراوەیە. مەزهەب، رێکەوتنێکی ئامانجدارە لە گەڵ کەشی دەوروبەر بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەیەکی سەرکەوتوو بۆ کێبرکێ بۆ مانەوە. لەم رێکەوتنەدا یاسای بەسود و گونجاو هەیە بەڵام هەمووی هەڵکێشراوی ئەفسانە، خەیاڵ و زانستی ناراستەقینەیە. هەر بەو شێوەیەی کە گەشەی کەلتور هەڵپەسێردراو و کۆکراوەی زانست و لێهاتوویە، روونکردنەوەی مەزهەنیش عەساسی روونکردنەوەی ئەوی ترە، بۆ راست کردنەوەی رێگا بۆ ناسینی راست و دروستی پێویستە ناسینە هەڵبەستراو و خەیاڵیەکان لە ناو بەرین و بە شێوەیەکی تەواوەتی بروانینە مەسەلەکە.شەر دژی مەزهەب و هەموو ئەفسانە و خەیاڵەکان کاتێک سەردەکەوێت کە ئایدیۆلۆژی مەزهەب لە گەل پێداویستی یەکانی چینێکی دیاریکراو لە کەشێکی کۆمەڵایەتی نوێدا لە دژایەتی دا بن بە واتایەکی تر، کاتێک کۆکردنەوەی ناسین و پێویست بوون بە ناسین لە چوار چێوەی ئاراستی یە مەزهەبیەکاندا دانەنرێت، لێدانێکی تیژی رەخنە بەسە توێژ هەلکەندنی مەزهەب.

بارودۆخی گوشاری دژە مەزهەبی کە ئێمە لەم چەند دەیەی ئەخیردا پێی هەستاین لە گەل ئەم راستی یەدا روونی دەکاتەوە کە ئاستی شۆڕشگێریی و گەشەی چینی کرێکار لەو توێژە توندرەویەدا مەزهەبیە کە لە گەڵ پێشکەوتنەکانی پیشتر هێواش رزیبوون، بە ئاسانی رزگاریان بووە. بەڵام بارودۆخەکە کاتێک گۆرانگاری بەرچاوی بەسەردێت کە پروپاگەندە دژە مەزهەبیەکان کاریگەریی بکەنە سەر چینە چالاکەکانی لادێ و شارەکان. ناسینی راستەقینە کە لە رێگای ئەم پروپاگەندانەوە بە دەست هاتووە ئەوەندە سنووردار و ناتەواوە کە دەشێت بە ئاراستەی توندرەویە مەزهەبییەکاندا دابنرێت. لە گەل رەخنەی راشکاوانە لەم توندوتیژیانە، هیچ جۆرە پشتگیریەکی تاکی و ئەزموونێکی هاوبەش بەدی ناکرێت و هیچ دەرەنجامێکی نابێت.

کەواتە پێویستە لە روویەکی ترەوە بەرەنگاری بینەوە و بازنەی ئەزموونی کۆمەڵایەتی و ناسینی راستەقینە بەرجەستە بکرێت. ئەم رێگایانەی کەدەگەنە ئەم دەرەنجامانە جیاوازن. شوێنی نان خواردنە گشتیەکان و شوێنی شیرخواردنی ساواکان لەوانەیە حەزو ئارەزوەکانی شۆڕشگێریی ببەخشێتە هێزی تێگەشتنی ژنانی مالەوە و خێرایی ببەخشێتە ئەو لە قۆناغەکانی دەرباز بوون لە مەزهەب و کۆتایی هێنان پێی. شێوازی دەرمانڕێژی هەوایی بۆ لە ناوبردنی ئافاتی نەبات لەوانەیە رۆڵێکی لەو شێوەیەی هەبێ بۆ جووتیاران. هەر ئەوەی کە کرێکاری ژن و پیاو لە ئەنجومەنەکاندا بەشداری دەکەن- ئەو ئەنجومەنانەی کە هیدایەتیان دەکات بۆ دەرەوەی قەفەسی تەسک و بچووکی چینی خێزانی بەشێوازی تایبەتی خۆی- یەکێک لە رێگاکان بۆ دەربازبوون لە تووندرەوی یە مەزهەبییەکان دەکاتەوەو هتد. ئەم ئەنجومەنانە بە دڵنیاییەوە دەتوانن هێزی بەرگریی دژی دەمارگیریە مەزهەبییەکان هەڵسەنگێنن و رێگای ناراستەوخۆ بۆ پەرەپێدانی ئەزموون و ناسین بدۆزنەوە. کەواتە بەجێگای هێرش کردنی راستەوخۆ لەرێگای پروپاگەندە مەزهەبیەکان، ئێمە لەئابلوقەکان، لەسەنگەر بەستنەکان و مانۆرە ناراستەوخۆکان سود وەرگرین. بە گشتی، ئێمە لەئێستادا چوونینەتە ناو خوولێکی وەهاوە، بەڵام ئەمە ئەوەناگەیەنێت کە ئێمە لەداهاتوودا هیچ هێرشێک ناکەین. تەنیا پێویستە کە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.

ئایا هێرشی ئێمە بۆ سەر مەزهەب بە جێ یە؟ یا نابەجێ؟ بەجێیە. ئایا هیچ دەرئەنجامێکی بوو؟ بەڵێ، چ کەسانێکی بە لای خۆماندا راکێشاوە؟ ئەوانەی کە بۆ دەربازبوونی تەواوتی خۆیان لە توندرەویە مەزهەبییەکان بە بەکارهێنانی ئەزموونەکانی رابردوو ئامادە بوون. لە گەل هەموو ئەمانەشدا، کەسانێک کە تەنانەت ئەزموونی گەورەی شۆڕشگێریی ئوکتۆبەر لە مەزهەبیان وەلاناوە. لەم رەوەندەدا بە شێوازی عەقدی رەخنەگرانە، قسەی ناڕەوا، کاریکاتیری دژە مەزهەبی کاریگەری زۆر کەمیان هەیە، ئەگەر گوشار بەهێز تر بێت لەوانەیە دەرئەنجامی ژێروروو کردن بە دەست بێت، ئەگەر کەسێک بە درێل و چەکوش بۆ شکاندنی ئەم بەردە دەست بە کاربێت یا خود بیەوێت لە رێگای دینامێتەوە بیتەقێنێتەوە – ئەگەر چی لەراستیشدا ئەم بەردە ئەوەندەش پتەو نییە- دوای مودەیەکی کەم تەقینەوەو رووخانێکی نوێ روو دەدات. کەواتە توێژێکی تری خەڵک لە جەماوەرە گەورە ترەکان جیادەبنەوە….

پەیرەو نامەی هەشتەمین دانیشتنی حیزب بە ئێمە دەڵێت کە ، لەم بارەیەوە، ئێمە لە ئێستادا دەست بۆ تەقینەوەو هێرش کردن نەبین و بە کاری رێخستنی نهێنی بەربڵاوەوە خەریک بین. پێش هەموو شتێ لە رێگای پروپاگەندەی زانستی سرووشتیەوە. بۆ ئاماژە کردن بەوەی کە هێرشێکی بێپلانی راستەوخۆ چۆن هەندێ کات دەرەنجامی زۆر چاوەروان نەکراوی لێدەکەوێتەوە، نموونەیەکی زۆر سەیر لە حیزبی کۆمۆنیستی نەرویژتان وەبیر دێنینەوە. هەر چۆن هەموومان دەزانین، لە ساڵی ١٩٢٢ دا، ئەم حیزبە بە زۆرینەی ئۆپۆرتۆنیست لە ژێر سایەی رێبەرایەتی (ترانمل) و کەمینەیەکی شۆڕشگێریی و وەفادار شیتەڵ بوویەوە بۆ کۆمۆنیستی نێونەتەوەیی. من پرسیارم لە هاوڕێیەک کە لە نەرویژ دەژیا کرد چۆن کەوا توانمل سازشی کرد.بە چۆل کردنی مەیدان بۆ زۆرینە- هەلبەت تەنها بۆماوەیەکی کاتی. ئەو ئاماژەی کرد بە سروشتی مەزهەبی کرێکاران و ماسیگرە نەرویژییەکان وەکو یەکێک لە هۆکارەکان. لەوێوەی کە شیلات (شوێنی ماسیگرەکان) تەکنیک و ستانداری نی یە و بە تەواوی بە سروشتەوە گرێ دراوە، بوارێکە بۆ توندرەوەکان و خورافەچییەکان. وە لە لایەکی ترەوە مەزهەب بۆ ماسیگرە نەرویژییەکان وەکو بۆشایی یەکی بەرگریکارە. ئۆپۆرتۆنیستە نەرویژییەکان بە مەبەستی بە کارهێنانی ماسیگرەکان لە دژی کۆمۆنیستی نێونەتەوەیی، لێهاتووانە لەم هەلسوکەوتانە سودیان وەرگرت. ماسیگرەکە کەسە شۆرشگێرەکە، لایەنگیری شوراو لە دڵەوە لایەنگیری بیروباوەری کۆمۆنیستی نێونەتەوەیی یە، بە خۆی ووت لەم دوو حالەتە بە دەر نی یە. یا دەبێ لایەنگیری کۆمۆنیستی نێونەتەوەیی، بەڵام بە بێ خوا و ماسی، بتەوێت یان نەتەوێت دەبێت لە دلی دەرکەیت. ئەو دەری کرد، ئەم نموونەیە ئاماژە بە دۆزینەوەی رێگای پەیوەست بوون بە سیاسەتی پرۆلیتاریا دەکات.

هەڵبەت سەبارەت بە جووتیارانی ئێمە، کە سروشتی کەلتوری- مەزهەبییەکانیان لە گەل بارودۆخە جووتیاریەکەیاندا لە بەردەم ئێمەدا بۆتە گرێ، ئەم مەسەلەیە دەبێ هەمەلایەنەتر پیاچوونەوەی پیا بکرێت. ئێمە تەنیا بە ئەلەکترۆنیکی و کیمیایی کردنی کشتوکاڵی جووتیاران کە دەتوانین بە سەر توندرەوی و دەمارگیری ریشە داکوتاوی ئەواندا زال بین ئەوە بەم واتایە نی یە کە ئیتر لە پێشرەویە تەکنیکی و جمو جووڵە کۆمەلایەتی یەکان بۆ پروپاگەندە دژە مەزهەبی یەکان نابێ سود وەرگرین. نە، هەموو ئەمانە هەر ووەک ووتمان پێویستە بەڵام ئێمە دەبێ ڕوانگەیەکی هەمەلایەنە و گشتی مان هەبێت، تەنها بە داخستنی کەنیسەکان، هەر وەک چۆن لە هەندێ شوێن ئەنجامیان داوە، با بە سنور بەزاندن و تەفروتونا کردنی ئیدارە، نە تەنها ناتوانین سەربکەوین، بەڵکو بە پێچەوانەوە رێگاخۆشکەر دەبین بۆ بە هێز بوونی مەزهەب.

ئەگەر ئەمە دروست بێت کە روون کردنەوەی مەزهەب بنەمای هەر روونکردنەوەیەکی ترە، کەواتە ئەمەش لە راستی یەوە دوور نی یە کە لە سەردەمی ئێمەدا ئەلیکتریکی کردنی کشتوکاڵی جووتیاران بنەمایەکە بۆ لە ناوبردنی خورافە پەرستی جووتیاران. لێرەدا روو دەکەینە ووتاری بەرجەستەی ئەنگلس، لە ساڵی ١٨٨٢ دا ئەو نامەیەی بۆ (بریشتنی) نووسی کە لە ناویدا راستەوخۆ ئاماژەی کردووە بە ئەلیکتریکی کردن و لە ناوبردنی درزی نێوان شار و دێ. لە بیرتانە کە لە ساڵی ١٨٨٢ دا. ئەندازیارێکی فەرەنسی بە ناوی (دپر) شێوازێکی بۆ گواستنەوەی وزەی ئەلکترۆنیکی لە ناو رایەلێکدا دۆزیەوە و لە پێشنگایەک لە مونیخ، گواستنەوەی وزەی ئەلیکترۆنیکی بەهێزی یەک یان دوو ئەسپی هەڵمی بۆ نزیکەی پەنجا کیلۆمەتر پیشان دا. ئەم داهێنانە کاریگەری یەکی زۆری لە سەر ئەنگلس دروست کردکە سەبارەت بە هەر جۆرە داهێنانێک لە بواری زانستی سروشتی، تەکنیک و هتد.. بێ ئەندازە هەستیار بوو. ئەو بۆ برنشتی نووسی frown emoticon نوێ ترین داهێنانەکەی دپر سەرەرای ئەوەی کە پیشە رەها دەکات لە هەر جۆرە ئابلوقە و سنوورداریەکی شوێنی، ئاسان کاری دەکات بۆ سود وەرگرتن تەنانەت لە دوورترین کانگا ئاویەکانیش، ئەگەر لە قۆناغی یەکەمیدا تەنها کە خزمەت شارەکاندا بێت، لە کۆتایی دا دەبێتە بەهێزترین نوێل بۆ لە ناوبردنی دژایەتی شار و دێ).

وتلادیمێر ئیلچ (لینین) لەم نوسراوە ئاگادار نەبوو، ئەم نامەیە لەم ئەخیرانەدا چاپ کرا، بە هەر حال ئەو باوری وابوو ئەلیکتریستە دەتوانێت ژێرو روو کردنێکی گەورە لە وورەی جووتیاران دروست بکات.

لە پرۆسەی لە ناوچوونی مەزهەب دا، قۆناغ گەلێکی جیاواز لە بەرز و نزم بوونەوە بوونی هەیە کە باروودۆخی هەمەلایەنەی کەلتوری ئەوان دیاری دەکات. هەموو ئەنجوونەکان دەبێ چاوەرێ بن، ئەوان دەبێ هەمیشە یارمەتی حیزب بدەن لە دۆزینەوەی بابەتەکاندا بۆ روو بە رووبوونەوەی ئەم مەسەلەیە، کاتێکی گونجاو بدۆزینەوە و لە قۆناخێکی پێویست دا دەست بە کاربین.

لە ناوچوونی مەزهەب تەنها لە کاتێکدا دەبێت کە سۆسیالیستی یەکی بە تەواوی پێشکەوتوو بوونی هەبێت. واتا تەکنیکێک کە مرۆڤ لە هەر جۆرە هۆگریەکی خەفەتبار بە سروشت ئازاد دەکات.ئەم لە ناوچوونە ، لە ژێر پەیوەندی کۆمەلایەتی دا کە دوورە لە هەر جۆرە شانۆیەکی مەزهەبی و بە تەواوی خاوێنەو جۆری مرۆڤ سەرکوت ناکات دەتوانین بگەینە ئەنجام . مەزهەب، بی تەرتیبی سروشت و بێ تەرتیبی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی یەکان بە زمانێکی خەیالی تەرجوومە دەکات. تەنها بە لە ناوبردنی بێتەرتیبیەکانی زەوی دەتوانرێت بۆ هەمیشە کۆتایی بهێنرێت بە کاردانەوە مەزهەبی یەکان. ژیانێکی بە بەرنامە، بە ئاگا و مەعقول لە هەموو رووەکانەوە، هەر جۆرە شانۆیەکی مەزهەبی و شەیتان سیفەتی بۆ هەموو سەردەمەکان لە ناو دەبات.

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*