دەستەیەک لە لاوانی پێشکەوتووخوازی شاری سۆران و دەڤەری باڵەکایەتی

بەناوی دەستەیەک لە لاوانی پێشکەوتووخوازی شاری سۆران و دەڤەری باڵەکایەتی، زۆر سوپاس و دەست خۆشی و پێزانیمان ھەیە بۆ “ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیالیستی “ کە ئەرکیان کێشاو لوتفیان نواند بەناردنی کۆمەڵێ لەکتێبی دانسقە و بەنرخ، بۆ زیاتر ئاشنابوون و خۆپێگەیاندن بە ئایدیاو ھزری ڕەوتە زیندووەکانی سەردەم،ئەم کارە ڕۆشنبیری و ھزریە گرنگەش دەرخەری دڵسۆزی و خەمخۆری ئەندامانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیالیستی یە، بۆ لاوان و گەنجانی کوردستان و گۆشکردنیان بە خۆ ڕۆشنبیرکردن و خۆپڕچەککردن بە چەمکە گرنگەکانی چەرخی نوێ و کرانەوەیان بەڕووی دیوە تاریک و نەزاندراوەکان، وە زۆر سوپاسێکی تایبەتیش بۆ هاوڕێ (ئاسۆ شابان) کە بوو بە پردی پەیوەندی لەنێوان ئێمەی لاوانی ئەم دەڤەرە و ئاشنابوون بەم ناوەندە گرنگەی ئێوە.. دووبارە سوپاس بۆ دڵسۆزی و ھاوکاریتان بەھیوای پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئەم ناوەندە و گەنج و لاوانی ئەم دەڤەرە.

20/8/2021

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*