بەیاننامەی رەوتی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال (IST) سەبارەت بە جەنگی ئوکراین
سێ شەممە 15ی مارسی2022
- پەلاماردانی ئوکراین لەلایەن رووسیاوە لە 24ی فێبریوەریدا کارێک بوو لە کارەکانی دەست درێژی کردنەسەری ئیمپریالیستانە و پێشێلکردنی مافی گەلی ئوکراینە بۆ بڕیاردان لەسەر مافی چارەنووس. بۆ ئوکراینیەکان ئەمە جەنگی بەرگری لەخۆکردنی نەتەوەییانەیە. لە هەمان کاتیشدا لە دیوی هێزە ئیمپریالیستیە خۆرئاواییەکانە بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رێکخراو لە چوارچێوەی ناتۆدا جەنگێکی لەبری بەوەکالەت “proxy war”دژبە رووسیا. جەنگەکە پەلاماردانێکی ئیمپریالیستیانە بۆ سەر “کۆلۆنی-colony “ـەیەکی پێشوو و بەشێکە لەململانێیەکی “نێوئیمپریالیست-inter-imperialist”ـیانەی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا بە هاوپەیمانەکانیشیانەوە. ئێمە دژبە بە هەردوو هێزە ئیمپریالیەکەین. هاوپشتی خۆمان بۆ گەلی ئوکراین دەردەدەبڕین، پشتگیری لە مافیان بۆ بەرەنگاریەکەیان دژبە داگیرکاری دەکەین. لە کاتێکدا ئەم کارە دەکەین، ئێمە نەیارین بەرانبەر بە ناتۆ و فراوان بوونەوەکەی بەرەو ڕۆژهەڵات.
- سروشتی نێو-ئیمپریالیستیانەی ئەم کێشمەکێشە سیاسەتی حکومەتەکەی کیێڤ جەختی لەسەر دەکاتەوە، کە ئەویش پەلکێشکردنی ناتۆیە بەرەو گۆڕەپانی جەنگ. ئەوەش لە راستیدا، لە داواکاریە چەندبارە بەردەوامەکانیانەوە دەردەکەوێت لە ناتۆ بۆ سەپاندنی ناوچەیەکی دژەفڕین بەسەر ئوکراینەوە. کارێکی لەم جۆرەش بەناچاری پاڵ بە ناتۆ و هێزەکانی رووسیاوە دەنێت بەرەو دەستەویەخە بوون. کە جەنگێکی وا دەشێت رووەو ئاڵوگۆڕی ئەتۆمیانە لەنێوان هەردوو لایەندا پەرە بسێنێت – نەک تەنها لەبەر ئەوەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی ئەتۆمیانەی کردووە، بەڵکو بەهۆی باڵادەستێتی نەریتیانەی رووسیا لە شەڕگەکەدا. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا تا ئاستێکی بە دوو هێزی “گەرمیە ناوەکی-thermonuclear “-یانەی مەزن لە جیهاندا دادەنرێن. جەنگ لەنێوانیاندا زۆرینەی مرۆڤایەتی لەنێو دەبات و قوتاربووەکانیش لە ژیانکردنیێکی چەرمەسری و هەژاریانەدا بەجێدەهێڵێت.
- بەرپرسیارێتی ئەم گریمانە تۆقێنەرە دەکەوێتە سەر شانی هەردوو نەیارە ئیمپریالیستەکەوە – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ پاڵنانیان بە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاوە رووەو خۆرهەڵات بەرەو سنورەکانی رووسیا بۆ فراوان بوون و ریشەدارکردنی باڵادەستێتی بەسەر خۆرئاوای ئوراسیا، وە رووسیا و هاوپەیمانەکانی بۆ راگرتنی ئەو پرۆسەیە لەڕێگەی جەنگ، پەلاماردان و داگیرکردنەوە. گێژەنی بەرەوسەروو بردن هەردوو نەیارە ئیمپێریالیستەکەوە ئاگری خۆشدەکەن. قورسایی هەموو ئەمانە دەکەوێتە سەرشانی گەلی ئوکراین. کرێکاران لە وڵاتە زەرەرخواردوەکاندا لە ئیمپریالیزمی خۆرئاوایی یان رووسی چاوەڕوانی هیچ شتێکی باش ناکەن.
- لەبەرئەوە ئێمە داواکارین:
- ئاگربەستی دەستبەجێ و کشانەوەی هێزە رووسیەکان لە ئوکراین.
- کێشانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
- نەناردنی چەک بۆ ئوکراین.
- نا بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر رووسیادا.
- زیادنەکردنی ئاڵۆزیەکان نە لەلایەن روسیا ونە ناتۆ.
- پێشبڕکێی پڕچەک بوەستێنن –چەندین تریلیۆن دۆلارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و قەیرانی کەشوهەوا و هەژاری و نایەکسانی خەرج بکەن نەوەک بۆ جەنگ و خۆ پڕچەککردن.
- هەڵوەشاندنەوەی قەرزی دەرەکی ئوکراین کە دەگاتە 113 ملیار دۆلار، وە ناردنی کۆمەکی مرۆییانەی خێرا بۆ گەلی ئوکراینی.
- شەڕانگێزیبوونی روەوسەربردنی “تصعید-escalation “ـی سەربازیانەی رووسی ئاشکرایە. بەڵام هەرچەندە کە ناتۆ بڕیاری داوە راستەوخۆیانە خۆی لە جەنگ تێەوەنەگلێنێت، بەڵام ململانێکە بەجۆرێکی ترسناک روەوسەر دەبات. دابینکردنی چەک بۆ ئوکراین بانگهێشتێکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی روسیانە. هەروەها سزا ئابوریە سەپێندراوەکان بەسەر دامودەزگا و بەرژەوەندیە رووسیەکان خۆی جەنگێکە بە ئامرازێکی دیکە. هەمیشە سزاکان بەرۆکی دانیشتوانی سڤیل دەگرێتەوە. ئەوانە رێک کاڵایەکن پڕبە باڵای پڕوپاگەندا ناسیونالیستیەکەی پوتن و لە هەڵخڕاندنی پشتوانی جەماوەریدا بۆی کۆمەکی پێدەکەن. دەمێک وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا زاڵدەستێتی دارایی جیهانیانەی خۆیان بۆ بێبەش کردنی بانکی ناوەندی رووسیا لە پاشەکەوتەکانی لە دراوە بیانیەکان، پوتن بە خستنی هێزە ناوەکیە رووسیەکان بۆ ناو باری ئامدەباشیانە وڵامیدانەوە. پشت بەست بە فشاری ئابوریانە کە بڕیارە بەجۆرێکی ئاشتی ئامێزانە چۆک بە رووسیا دا بدات دەشێت کارەساتی دوایینی لێبکەوێتەوە. سزا و گەرمارۆ خستنە سەرەکان شتێک نین جگە لە قۆناغی یەکەمین بۆ روەوسەرەوەبردنی زیاتر، کەوا هەمیشە بە بەکارهێنانی هۆیە سەربازیەکان کۆتایی دێت. ئەمە ئەوە بوو روویدا لەگەڵ عراق 1990، یوگوسلاڤی/ سربیا 1992، سۆماڵ 1992، هاییتی 1992، ئەفغانستان 1999، جۆرجیا، لیبیا لە 1992 بۆ 2011، یەمەن لە 2014. لەم ماوانەی دواییدا هەرچی کردەویەکی سەربازیانەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامی دابێت بۆتە نمونەیەکی ئاشکرا: سزاکان پێش بۆمب بارانکردنەکان دەکەون.
- ئێمە هەروەها دژبە خۆ توندوتۆڵ کردنەوەی سەربازیانەی ناتۆین – بۆ نمونە، بڕیاری حکومەتی ئەڵمانی بۆ خەرجکردنی 100ملیار یورۆی زیاتر لەسەر “بەرگری”، دووهێندە کردنی سوپا لەلایەن پۆڵنداوە و زیادکردنی بە خەرجدانی سەربازیانە بۆ لە سەتا سێی (تێکڕای بەرهەمهێنانی خۆماڵی-اجمالی الناتج المحلی- gross domestic product)، وە هاندانی گشتیانە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بەرەو عەسکەرتاریەت. ئێمە ئەو ئامانجەی ناتۆ رەتدەکەینەوە بۆ زیادکردنی خەرجبۆکردن لەسەر چەک بۆ لە سەتا ٢ی تێکڕای بەرهەمهێنانی خۆماڵی لە دەمی جەنگ، هەژارێتی جیهانی، قەیرانی ئاو وهەوا، کرێ لەخوارووەکان و ژێرخانە داتەپیوەکە لە خوێندنگە و خەستەخانەکان، هەژاری و نەبوونی شوێنی نیشتەجێ بوونەدا. کرێکاران و خێزانەکانیان باجی ئەم سیاسەتی عەسکەرتاریەتە جەنگییە دەدەن.
- شایەنی جەختکردنەوە لەسەرە کەوا ئەمە جەنگێکە بە پلەی یەکەم ئەوروپا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا دەگرێتەوە. چین (چاینا) پشتیوانی لێکردنێکی بە رووسیا بەخشیوە، بەڵام زۆرێک لە دەوڵەتانی دیکە لە باشووری گۆی زەوی رەتیدەکەنەوە کە ببنە لایەنداری هیچ لایەنێک، بە دەوڵەتە کەنداودارەکانیشەوە، هیندستان، ئیندۆنوسیا، مەکسیک و باشووری ئافریقاوە. ئەمەش بەدئاکاری رووسیا و خۆرئاوا لە هەڕەشەکردنیان بە پاکتاوکردنی مرۆڤایەتی لە ململنێیەکی ناوچەییانەدا دوپات دەکاتەوە.
- ئەم جەنگە بە نرخێکی ئابوریانەی زۆربەرز دەشکێتەوە، نەک هەرتەنها بەسەر دانیشتوانی ئوکراین و رووسیادا، بازدانەکان لە نرخەکانی وزە وخۆراکدا کە روویانداوە دەبنە مایەی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان، کەوا لەڕاستیدا خۆی لەم 30ساڵەی دواییدا لە بەرزترین ئاستدا بووە. سوربوونی بانکە ناوەندیەکان لەسەر بەردەوامبوونی سیاسەتەکەیان کە بریتیە لە بەرزکردنەوەی رێژەکانی سوود و کەمکردنەوەی (ئاسانکاری چەندایەتی-تیسیر کمی- quantitative easing)[*]ـیەکان هەوڵدانێکە بۆ زۆرهاوردن بۆ خەڵکی کرێکار کە نرخی قەیرانێک بدەنەوە کەوا هەرگیز دروستکراوی دەستی ئەوان نیە. وە لە هەمان کاتیشدا، رووسیا و ئوکراین بە بەرهەمهێنەری سەرەکی مادە خۆراکیەکان دادەنرێن. جەنگەکەیان دەبێتە هۆکاری برسێتی زیاتر لە نیوە گۆی باشووری زەوی.
- جەنگەکە بۆتە هۆکاری ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لە ناوخۆی ئوکراین و دەرەوەی سنوورەکانیدا. ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ئاسایی لە زۆرێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداریکردنی ئەو پەنابەرانە لە ماڵەکانیاندا.هەڵوێستی پێشوازیکردە رێژەییەکەی بڕێک لە ولاتانی ئەندام لە یەکێتی ئوروپا لەگەڵ بنیادنانی قەڵا ئەوروپاییەکەدا بۆ رێگریکردنی لە هاتنی کۆچبەر و پەنابەران ناکۆک دێتەوە. ئێمە دەڵێین: بەخێرهاتنی ئوکراینیەکان بۆ وڵاتەکانمان دەکەین، بەڵام سنوورەکان بەڕووی هەموو پەنابەر و کۆچبەراندا واڵاکەن. هەروەها ئێمە دژی گەشەکردنی رەگەزپەرستین دژبە رووسەکان، کە بەردەوام بەجۆرێکی دوڕوویانە لەلایەن ئەو سیاسەتمەدارانەوە هان دەدرێت کەوا هەتاکو دوێنێ خۆشحاڵ بوون پێشوازی لە دەوڵەمەندە رووسەکان بکەن، هەروەها دژی رەگەزپەرستی بەرانبەر بە رەش پێستەکان لە ئوکراین و وڵاتانی چواردەوری وەکو پۆڵند کە ئافریقاییەکان لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێن.
- لە 15 ساڵی رابردوودا بزوتنەوەی جیهانی دژبە جەنگ بۆ بەرهەڵستی کردنی داگیرکردنی عێراق بەرەو پوکانەوە ڕۆیشتووە. ئێستا پێویستی بەوەیە خۆی زیندوو بکاتەوە لەسەر بنەمای دانپیانانێکی سیاسیانەی ئاشکرا کەوا هێرشي سەرەکی بۆ سەر ئاشتی جیهانی سەرچاوەکەی لە رکابەرێتی نێوان زلهێزە سەربازیەکانەوە هەڵدەقوڵێت. کامپین لەپێناو داماڵینی یەکلایەنانەی چەکی ئەتۆمی،هەروەک لەماوەی جەنگی سارددا، جارێکی دیکەش گرنگی پەیداکردۆتەوە. ناتۆ نابێ فراوان بکرێتەوە، بەڵکو دەبێ هەڵبوەشێنرێتەوە.
- بزوتنەوەی دژبە جەنگ لە رووسیادا گرنگیەکی تایبەتیانەی هەیە. سڵاو لە ئازایەتی خۆنیشاندەران و هیوادارین ئەزموونی ئەم جەنگە کارەساتبارە ببێتە هۆی زۆربوونی ژمارەکانیان. ئەوان شایەنی هاوپشتیی جیهانیانەن.
- لە هەرچی دیدگەیەکی ژینگەییانەوە بێت ئەم جەنگە کارەساتاویە. ئامێرە سەربازیە رکابەرەکان وەشێنەری زەبەلاح گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن. بڕینی دابینکاریەکانی وزە هانی زیاتر بەرهەمهێنانی نەوت و رەنگە بە شێوەیەکی فراوانتر زۆرتر پشت بە وزەی ئەتۆم ببەسرێت. وە هەتاکو تەنانەت بەکارهێنانی سنووردارانەی چەکە ئەتۆمیەکان کاریگەری ژەهراویکارانەی جۆراوجۆری دەبێت. لە سەروو ئەوەشەوە، جەنگەکە لادانە لە ئەرکە دەستبەجێکەی کە لابردنی کاربۆن لە ئابووری جیهانیدا. لە 27ی فێبریوەری، هەمان ئەو رۆژەی کە پوتن رایگەیاند کەوا هێزە ئەتۆمیە رووسیەکان خراونەتە باری ئامادەباشیەوە، نوێترین راپۆرت لیژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بەگۆڕانی کەشوهەوا هۆشداری لەبارەی کاریگەریە تێکدەرانەکەی گۆڕانکاری کەشوهەوا بەسەر کۆمەڵگە مرۆییەکانەوە، وە ئەو وێرانکاریە مەزنەی کە دەشێت لە داهاتوودا دروستی بکات. سۆسیالیستەکان پێویستە هەوڵی کۆکردنەوەی بزوتنەوەی دژبە جەنگ و بزوتنەوەی کەشوهەوا بدەن.
- ئەم جەنگە خزمەت بە ئاگاداریەکی دیکە دەکات کەوا رژێمی سەرمایەداری جیهانی سوودەکەی خۆی تێپەڕاندووە. ئەو پەیمانەی کە زیاتر و زیاتر دەتوانێت بە مرۆڤایەتی بدات بریتەیە لە جەنگ، تێکدانی ژینگە،نەخۆشیەکان و هەژارییە. سۆسیالیستەکان ئەرکی دامەزراندنی بزوتنەوە ناپارلمانیەکان و کردار لە شوێنی کارکردن دژبە ئەم سیستەمە دەگرنە ئەستۆ –جا ئەوە بزوتنەوەی دژبە جەنگ ،یان بزوتنەوەی ژینگە، یان خەبات دژی فاشیستەکان، یاخود خەبات بۆ هەقدەستەکان لە شوێنەکانی کارکردندا بوبێت –ئێمە پابەندبوونمان نوێ دەکەینەوە بۆ کۆمەک کردن بە بەدیهێنانی شۆڕشی سۆسیالیستی جیهانی کە دەکارێت بۆ دواجار هەسارەکە لە نەفرەتی سەرمایەداری رزگار بکات. دەبێت دروشمەکەی کارڵ لیبکنیشت ” دوژمنی سەرەکی لە نیشتیماندایە” بکەینە دروشمی خۆمان.
هەماهەنگی رەوتی سۆسیالیست ئەنتەرناسیونال
15ی مارس 2022