وانەکانی شۆڕشی سودان

ڕێکخراوێک بۆ ڕۆژنامەنووسانی سۆسیالیست لە سودان ڕۆشنکەرەوەیە

وەرگێڕانی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیالیستی کوردستان

شۆڕشی سودان، لە قووڵبوونەوەی بەردەوامی خۆیدا، تا ئێستاش لە ئاستە جیاوازەکاندا وانەمان پێشکەش دەکات. یەکێک لە ڕادیکاڵترین وانەکانیش، دامەزراندنی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕە، بە مەبەستی دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ هەم هەماهەنگیی کار و چالاکییەکانیان لە بەرامبەر میدیای بۆرژوازیدا. بۆیە با لە دەفتەرە شۆڕشگێڕەکانماندا ئەزموونە داهێنەرەکان تۆمار بکەین وەک ئامادەکارییەک بۆ شۆڕشی داهاتوو.

ئێمە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە دەستەی سەرنووسەردا بەدواداچوون دەکەین و هاوسۆزی تەواوین لەگەڵ هەڤاڵان و هاوڕێیانی هێڵی پێشەوە لەسەر ددانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی چینایەتی لە شۆڕشی سوداندا. سڵاو لە سەرجەم رۆژنامەنوسان و پیاوان و ژنان کە دەستپێشخەری رێکخستنیان کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ توندترین ڕووبەڕووبوونەوەکان.

پەیجی ڕێکخراوەکە بەیاننامەی دامەزراندنی خۆیان بە ناونیشانی “مانیفێست” بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

پێشەکی:

بە پشتبەستن بە دووبارەبوونەوەی ئەزموونەکانی کۆنتڕۆڵکردنی شۆڕشەکانی سودان لە لایەن هێزە چینایەتییە ئیمتیازدارەکانەوە (سەرمایەدار و بۆرژوازی) و توانای دووبارە بەرهەمهێنانەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی نیوکۆلۆنیالیستەکان و بریکارەکانیان لە سودان و پێداگری لەسەر تەواوکردنی ڕاپەڕینەکانی گەلەکەمان لە ساڵی ١٩٢٤ەوە، هەروەها بۆ ئاگاداربوون لە سروشتی چینایەتیی ململانێی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە سودان، و ئیلهامبەخش لە وانەکانی شۆڕشی مانگی کانوونی دووەم، بە تایبەت دوای گەیشتنی شەپۆلی دووەم بۆ سەرەتای گەیشتن بە داواکارییەکانی جەماوەر لە واقیعدا و لە ڕێگەی بەرخۆدانی جەماوەری و وەرگرتنی سوکان لە هێزەکانی بۆرژوازی و بریکارەکانی کۆلۆنیالیزم کە گیرۆدەی ڕفاندنی داواکارییەکانی جەماوەر بوون لە ڕێگەی چەکەکانیانەوە نوێنەرایەتیی لە سەرکردایەتی هێزە سیاسییە جیاوازەکان دەکەن، کە بە دەسەڵاتی خۆیان پارێزراو بوون وەک سەرکردەکانی سوپا، و هاوتەریب لەگەڵ پێویستیی ڕۆڵێکی شۆڕشگێڕانەی ڕوون بۆ پیشەییەکانی سودان وەک بەشێک لە چینی کرێکار کە ئاواتەکانی بۆرژوازییان بڕی و کاریان کرد بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی جەماوەری و بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی چەوساوە ببنە خاوەنی چارەنووسی خۆیان بۆ گەیشتن بە سۆسیالیزم لە سودان.

بە بڕوای هەموو ئەمانە، دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی سۆسیالیستی سودان ڕادەگەیەنین.

دامەزراندن:

ڕێگریکردن لە ڕێگای شۆڕشە جەماوەرییەکان بە درێژایی مێژووی سودان لە لایەن نوخبەکانی کۆنترۆڵکردنی سامان و دەسەڵات لە هێزەکانی بۆرژوازی حزبی، لەوانەش حزبە چەپەکان، پارتە ناسیۆنالیست و لیبراڵەکان و ڕۆشنبیرەکانیان، جگە لە هێزە تائیفی و ئایینییەکان و سەرکردەکانی سوپا، لە لایەن نوخبەکانەوە بە پیلانێک دادەنرێت دژی شۆڕشە پێشڕەوەکان بۆ ئەوەی جەماوەر ببێتە خاوەنی بڕیار و کۆنترۆڵی خۆی بە سەر وڵاتدا، سەرچاوەکانی ئابووری لە لادێ و شارەکان وەک تاکە گەرەنتی بۆ گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە وڵاتدا.

نوخبەی دەسەڵاتدار، لە دوای سەربەخۆییەوە، بەرژەوەندییەکانی نیوکۆلۆنیالیزمی پاراستوە، بەڵام کەڵەکەبوونی ئەو بەرژەوەندییانە فۆرمێکی توندتری گرتەبەر لە کۆمەڵەی ئەو وڵاتەدا لە ڕێگەی ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین لە سودان لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی سەرکردەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئیخوان موسلمین و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، کە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستیان بە جوڵە کرد و ڕێگەیان بۆ خۆیان خۆش کرد بۆ ئەوەی خۆیان بەهێز بکەن و پشتگیرییان لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان کرد بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی شۆڕشەکان و ئاڕاستەکردنیان لە ڕێگەی چەمکەکانی گواستنەوەی کۆنترۆڵکراوەوە.

سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە بەشەکییەی کە لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانی سەرانی سوپا و هێزەکانی سەرمایەداری و بۆرژوازی لە وڵاتەکەماندا بەدەستی هێناوە، بەڵام بەدواداچوونێک بۆ ئەو واقیعەی کە شۆڕشی کانوونی دووەم سەپێندراوە، بە ڕوونی توانای هێزە شۆڕشگێڕەکان دەردەخات بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی دەستپێشخەری جەماوەری.

لێرەوە ڕێگای كۆنترۆڵكردنی دەسەڵات و سەرچاوەكان و گەیشتن بە دەسەڵاتی جەماوەری دەبێت بە تیۆری سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕانە پڕچەك بكرێت كە ئاراستەی لایەنەکانی دەكات و دوژمن و هاوپەیمانەكانی خۆی دیاری دەكات.

ڕۆژنامەنووسانی سۆسیالیستی بۆ؟

هێزەکانی سەرمایەی جیهانی و ناوخۆیی ماوەیەکە زانیارییەکان قۆرخ دەکەن و میدیا بەکاردەهێنن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی گەلان و کردنیان بە بەکاربەری بیرۆکە و بەرهەمەکانی سەرمایەداری و لەناوبردنی بەرهەمهێنەران.

شێلگیریی ڕۆڵی زانیاری و ڕاگەیاندن وەک چەکێکی ئایدیۆلۆژی تەنها لە خاوەندارێتیدا سنوردار نییە، بەڵکو قۆرخکردنی دامەزراوە میدیاییە کاریگەرەکان لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆییدا، کە

ئیدیعای پیشەیی و هاوسەنگی دەکات سەرەڕای بەشداریی ڕاستەوخۆی لە دروستکردنی جیهانێکی ناهاوسەنگ کە لە بەرژەوەندی سەرمایەدایە.

لە سەرەتای سەربەخۆییەوە، وڵاتەکەمان وەرگرێکی پاسیڤی میدیای نێودەوڵەتی بووە لە غیابی پڕۆژە و دیدگای نیشتمانی بۆ ڕۆڵی میدیا و پشتبەستنی بە زۆرێک لە ئەجێندای بیانی و لایەنگرییەکەی بۆ بە سەرمایە لە بەرامبەر بەرهەمهێنەراندا.

میدیا لە سودان بەدەست فاکتەرەکانی لاوازیی بابەتیی و پێکهاتەییەوە دەناڵێنێت کە لە غیابی دیموکراسیدا نوێنەرایەتی دەکرێن، قۆرخکردنی دامەزراوەکانی میدیا بە رێگەی سەرمایە، نەبوونی زانیاری، شەڕی ناوخۆیی دەستکرد و ئەوانی دیکە، هەروەها هۆکارە سوبژێکتیڤەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی کار لە سەر بنەمای ئیستغلالکردن لە غیابی سەندیکاکان، لاوازی کرێ، لاوازی توانای پیشەیی و نەبوونی ڕاهێنان و …هتد.

واقیعی رۆژنامەنوسی لە سودان لە غیابی بەرنامەیەک بۆ جێبەجێکردنی رۆڵی شۆڕشگێڕانەی رۆژنامەنووس، کە بەشدارە لە هۆشیاری و هاندانی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی لە لایەکەوە ڕزگاری بکات، بە دەست ڕفاندنی دەنگییەوە دەناڵێنێت و گۆڕینی چەمکی ڕۆژنامەگەری بۆ ئەوەی ببێتە دەنگێک بۆ خەڵک دوور لە خۆماڵیکردن، کە پەیوەستە بە چەمکە فریودەرەکانی وەک هاوسەنگی و بێلایەنی و سەربەخۆیی لە لایەکی ترەوە.

لە ئەنجامدا ئەم ئۆرگانە ئەو هەستە شۆڕشگێڕییەیان نییە کە بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکات و لە داوی ئیستغلالکردنیان لە لایەن خاوەنەکانیان و پەیوەندییە کاریگەرە سەرزەنشتکراوەکان ڕزگاریان دەکات و لە نەبوونی هەستێکی ڕەخنەگرانە و ژێردەستەیی هێزە باڵادەستە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ڕزگاریان دەکات. کە پێویستی بە سەرهەڵدانی ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانی شۆڕشگێڕانە کرد کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی جەماوەری ژێردەستە.

ئەو تێگەیشتنە بۆ چاپەمەنی سۆسیالیستی کە ئێمە باسی دەکەین، ئەو چەمکەیە کە بە لایەنگری چینی کرێکار، عەقڵی ڕۆژنامەنوسان و هەڵوێستەکانیان لە چەمکە بۆرژوازیەکان ئازاد دەکات و کورتی ناکاتەوە بۆ تەنها پەیامنێر و شیکەرەوەی هەواڵەکان، بەڵکو زیاتر ئامڕازێکی کۆمەڵایەتی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە لە سەرکردایەتیکردنی خەباتی کۆمەڵایەتی بەرەو ڕزگاریی نیشتمان و بەرگریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و دامەزراندنی پەیوەندییە ڕزگارکەرەکانی بەرهەمهێنان.

دەبینین کە ڕەوتی گەشەسەندنی چاپەمەنی سودان لە دوای سەربەخۆییەوە وابەستەی خاوەندارەکان و چینە باڵادەستەکان بووە، بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی هێزە نیولیبڕاڵەکان بۆ دەسەڵات لە دوای شۆڕشی کانوونی دووەم و هەر بۆیەش ئەم ڕێگایەی بەرگریکردن لە بۆرژوازییەکان وەستا، بە جۆرێک سروشت نەتوانێت بەرنامەیەکی نوێ بەرهەم بهێنێت کە لایەنگری گەشەسەندنی

دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بێت. وەک درێژکراوەی ئەم ڕێبازە ترسناکە، هەندێک لە ئۆرگانە ڕۆژنامەوانییە لیبراڵەکان پابەندن بەو چەمکە فریودەرەوە کە بانگەشەی ڕەتکردنەوەی سانسۆر لەلایەن دەوڵەتەوە دەکات لە فۆرمدا و دەنگی میدیا وەک بکەرێک بە هێزەکانی سەرمایە و خاوەن زەویەکان دەدات، بەمەش پڕۆژەی نیشتمانی توانستی میدیایی خۆی لەدەست دەدات کە دەبێت لە ژێر رۆشنایی ئەجێندا میدیاییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە سەریەککەوتووەکاندا پەرەی پێ بدات و بەرگریی لێ بکات.

ئێمه كێین؟

ڕۆژنامەنووسانی سۆسیالیست ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕن کە کار بۆ ئاڕاستەیەکی نوێی میدیایی و ڕزگاریخواز و شۆڕشگێڕی ڕۆژنامەنووسان دەکەن، هەروەها بە هاوپەیمانی لەگەڵ چینە چەوساوەکان هەوڵی گەیشتن بە سۆشیالیزم دەدەن و سیاسەتی میدیایی ئاشکرا پەیڕەو دەکەن دژ بەو میایدیایانەی کە تەرخانکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرمایە.

رۆژنامەنوسی سۆسیالیست، رۆژنامەنووسێکی شۆڕشگێڕە، تەنها داوای ئازادی رادەربڕین و بەرگری لە مافی رۆژنامەنووسان و مافی بەدەستهێنانی زانیارییەکان ناکات، بەڵکو لەوە تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی خودی زانیارییەکان بە ئامڕازێک لە خەباتی کۆمەڵایەتیدا بزانێت، کە رۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕ بۆ بەرژەوەندی جەماوەر و چینی کرێکار هەنگاو دەنێت.

ڕۆژنامەنووسی سۆسیالیستی کاتێک بە زانیاری و هۆشیاری و ڕۆشنگەری بەرگری لە مافی بەرهەمهێنەران دەکات، هەروەها وەک یەکێک لە گرنگترین ئەڵقەکانی ئازادی لە ئیستغلالکردن بەرگری لە خۆی دەکات. هەروەها جبەخانەی پڕۆژەی شۆڕشگێڕانەیە کە بەرگری لە سەروەری و ئازادی و ئاشتی و دادپەروەر دەکات.

هەروەها رۆژنامەنووسی سۆسیالیستی خاوەنی كەرەستەی مەعریفەی كۆمەڵگاکەی و جیهانه، بەدواداچوون بۆ ڕاستگۆیی دەكات و سیاقه مێژووییەكانی ڕووداوەكان و گرنگیی ڕۆڵی هۆشیاری و هاندان لە بەچاو دەگرێت.

میدیا بۆ سۆسیالیزم و شۆڕش

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*