بەیاننامەی: ڕەوتی سۆسیالیست ئەنتەرناسیونال سەبارەت بە بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریا.
(International Socialist Tendency- IST)
Statement on Earthquakes in Turkey and Syria
- هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ هەموو قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە ترسناکە ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ تورکیا و سوریای گرتەوە. ئەمە کارەساتێکی گەورەی مرۆییە. ژمارەی مردووان لە ئێستادا گەیشتووەتە سەرووی ٣٣ هەزار کەس، بەڵام کۆمپانیاکانی بیمە پێشبینی دەکەن کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدابێت. بەڵام ئەمە تەنها دەرەنجامی ‘کارەساتێکی سروشتی’ نییە. بوومەلەرزە لەم ناوچەکانە هەردەم چاوەڕوانکراوە و هەر لە کۆنەوە ڕوودەدات. به ڵام ئه و ژماره ترسناکه ی مردووان ، دەرئەنجامی کارکرد و بێکردەوەیی مرۆڤه ، که له لایه ن سیستەمی سەرمایەدارییەوە له سه ڕ بنەمای چەوساندنەوە بنیادنراوە و پشتبەستووە بە ململانێی کەڵەکەی سەرمایە…
- ڕێکارەکان – حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لەسەر دەستی ئاکەپەی ئیسلامیی نیولیبرال دامەزراوە. بەڵام ئێستا هاوپەیمانی لەگەڵ بزوتنەوەی ناسیونالستی مەهەپەی فاشیست پێکهێناوە، زیاتر لە 20 ساڵە لە تورکیا دەسەڵاتی هەیە. گەشەسەندنی ئابووری کە ئەردۆغان شانازی پێوە دەکات، لەگەڵ ئەو وەرچەرخانە بیناسازییەوە بووە، کە هانی سەرمایەدارانی سەر بە ئاکەپەی بۆ بەشداری لەم گەشەسەندە زیاتر دا، تەنانەت لە وەرگرتنی وەزیرەکانیش، ڕێساکانی بیناسازی بە شێوەیەکی سیستماتیکی پشتگوێ خران. لە بوومەلەرزەکەی گۆلجوک لە ساڵی ١٩٩٩دا نزیکەی ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا؛ بەهۆی ڕێوشوێنی خۆپارێزییەوە، تەنها سێ کەس لە بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠٢٢ی شاری فوکوشیمای ژاپۆن گیانیان لەدەستدا، سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان بوومەلەرزەیەک بوون بە گوڕی ٧.٤ پلە ڕوویانداوە
کەمتەرخەمی لە کارکردن – دوای بوومەلەرزەکانی گۆڵجوک و دوزچە، باجی تایبەتی بوومەلەرزە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ٣٧ ملیار دۆلاری کۆکردەوە. بە وتەی وەزیرێکی پێشوو، ئەو پارەیە بۆ دروستکردنی بینای دژە بوومەلەرزە خەرج نەکراوە، بەڵکو بۆ “تەندروستی، ڕێگاوبان، تونێل، پرد” خەرج کراوە. وەک هاوڕێیانمان لە پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی تورکیا دەڵێن ئەمە لە کوشتنی بە ئەنقەست کەمتر نییە.
- ئەم کەمتەرخەمییە تاوانکارییە بەهۆی کاردانەوەی حکومەتی تورکیا بۆ کارەساتەکە هەلومەرجەکە ئاڵۆزتر دەکات – سەپاندنی باری نائاسایی بۆ زیادکردنی دەسەڵاتە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت، خاوکردنەوەی کۆمەکە خزمەتگوزاریی و فریاگوزاریەکان، ئیدانەکردنی ئەردۆغان لە “فیشقەدەرەکان” و “تاڵانچیەکان”، و هەڵمەتێکی فەرمی دژی “بەلاڕێدابردنی زانیاریی”. پزیشکێکی نەشتەرگەری لە ئادیامان بە گۆڤاری فاینانشیاڵ تایمزی وتووە: “دەوڵەت بوونت نییە”. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا کاری پێشینەی خۆی هەیە کە بریتییە لە پاراستنی کەسایەتیە سیاسی و بەڵێندەر و بیرۆکراتەکانی کە زەمینەی ئەم کارەساتەیان ڕەخساندووە. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەبری ئەوەی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو کارانە بداتەوە کە کردوویەتی و شکستی هێناوە، سەرقاڵی تاوانبارکردنی قوربانییەکانە.
- بوومەلەرزەکان ڕووبەرێکی فراوانی گرتۆتەوە کە لە ترابزۆنەوە تا فەڵەستین درێژدەبێتەوە. کاریگەرییەکان نەک هەر سنوورەکانی دەوڵەت دەگرنەوە، بەڵکوو دەبێتە گورزێکی زیاتر بۆ ئەو ناوچانەی کە بە هۆی شەڕەوە دەناڵێنن – شەڕی ناوخۆ لە سوریا، ڕکابەریی هێزە ئیمپریالیستە ناوچەییەکان، شەڕی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد، دەستێوەردانەکانی ئیمپریالیزمی ئەمریکا و ڕووسیا. کارەساتەکە گورزێکی تایبەتە بۆ خەڵکی سوریا، کە ژیانیان بەهۆی دەستێوەردانەکانی ئیمپریالیستی و دڕندەیی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە وێران بووە و ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لە سەرانسەری وڵات و لە وڵاتانی دراوسێدا بڵاوبوونەتەوە.
قەبارەی ئەم قەیرانە لە داهاتی دەوڵەتە زیانلێکەوتووەکان زیاترە. لە ئێستادا زلهێزە ئیمپریالیستەکانی ڕۆژئاوا سێ کاری هەرەلەپێشیان هەیە- کۆستی قەیرانی هەڵاوسان بخەنە سەر شانی خەڵکی کرێکاری خۆیان، بە هەڵکشانی زێدەبایی و بێکاری بۆ سەرەوە و دابەزینی کرێ، هەڵڕشتنی چەک بۆ ئۆکرانیا بۆ شکستپێهێنانی ڕکابەرە ڕووسەکانیان و داخستنی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەران و پەنابەراندا. لوتکەی ئەم دواییەی یەکێتی ئەوروپا کە فرمێسکی تیمساحی بۆ بوومەلەرزەکە ڕشت، تیایدا هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی پیگەی ئەوروپا بەرچاو بوو. 500 ملیۆن یۆرۆی دیکەی وەک هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا و 6.5 ملیۆن یۆرۆی “یارمەتی مرۆیی بەپەلە” بۆ سوریا و تورکیا پەسەند کرد.
6.لەبەرامبەردا خەڵکی ئاسایی لە سەرتاسەری ناوچەکە و دەرەوەی بە ڕێگەی خۆیان هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان کۆکردۆتەوە و گەیاندووە. ئەم هاوپشتییە بۆ نموونە لە بە هاناوەهاتنی هاووڵاتیانی ئەو دەوڵەتانەی کە خۆیان بە “دوژمنی” تورکیا دەناسێنن وەک ئەرمینیا و یۆنان زۆر ڕۆشنە..
- داواکاریمان لە هەموو دەوڵەتانی ڕۆژئاوا:
– پەلەکردن لە پارە، خۆراک، دەرمان، و خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری بۆ ناوچەکە بۆ یارمەتیدانی قوربانییەکان؛
– هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سوریا بۆ هەمیشە، نەک تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ – هیچ جیاکارییەک نەکرێ لەسەر ئەوەی کێ یارمەتی دەدرێت؛
– پشتیوانی تەواو بۆ پەنابەران و کۆچبەرانی ناو چەکە بکەن، بە کردنەوەی سنوورەکانەوە!
– دەستپێکردنی لێپێچینەوەی تاوانکاری لەسەر ئەو سیاسەتمەدار و بەڵێندەر و بیرۆکراتانەی بەرپرسیارن لە بینا بێ کوالیتی و نەشیاو بۆ بوومەلەرزە پێشبینیکراوەکان، و ڕێگری لە پێشکەشکردنی هاوکاری خێرا، کە بوونە هۆی کوشتنی ئەم هەموو خەڵکە.
– بڕینی خەرجی چەک و ئاڕاستەکردنەوەی داهاتەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی مرۆڤ.
8.هەرچەندە ڕەنگە گۆڕانی کەشوهەوا ڕۆڵی نەبووبێت لە هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەم کارەساتە، بەڵام ئەوەی ڕوویداوە بەرچاومان زیاتر ڕووندەکاتەوە، کە، بە کەمتەرخەمی و سەرکوتکردن و ئیدانەکردنی قوربانییەکان، چۆن مامەڵە لەگەڵ کارەساتی کەشوهەوا دەکرێت –. شۆڕشی سۆسیالیستی لە هەموو کاتێک زۆرتر پێویستە بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە سیستەمی سەرمایەداری بە کارە شیواو و چینە ستەمکار و گەندەڵ و شەڕانگێژەکانی.
ڕەوتی سۆسیالیست ئەنتەرناسیونال –
(International Socialist Tendency- IST)
یەکشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣