نووسینی: لینین
وەرگێرانی: شیلان غەریب
پێویستە ڕاگەیەنرێ کە دین پایەیەکی تایبەتی هەیە: هەمیشە ئەوە بە هەڵوێستی سۆسیالیستەکان ناسراوە دەربارەی دین. بەڵام بۆ ئەوەی ناڕۆشنی ڕوونەدات، پێویستە بە وردی مانای ئەم ڕاگەیاندنە دیاری بکرێ. ئێمە سورین لە سەر ئەوەی کە دین پایەیەکی تایبەتی هەیە بەرامبەری دەوڵەت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانین بڵێین کە دین پایەیەکی تایبەتی لە پارتەکەی ئێمەدا هەیە.
پێویستە دەوڵەت دەست نەخاتە کاروباری دینەوە، هەروەکو پێویستە کۆمەڵە دینی یەکانیش هیچ پەیوەندی یەکیان نەبێ بە دەسەڵاتی دەوڵەتەوە. دەبێ هەر کەسێ بە تەواوی ئازادبێ لەوەی کە سەر بە چ دینێکە یاخود باوەری بە هیچ دینێک نەبێ، یان کەسێکی بێ دین بێ، هەروەک سۆسیالیستەکان کە بە شێوەیەکی گشتی بەبێ دین ناسراون. هەروەها پێویستیشە ڕێگە بە هیچ جیاکردنەوەیەک لە مافە شارستانییەکاندا لە سەر بناغەی دین نەدرێ. هیچ وتووێژێکیشی پێناوێ، دەبێ هەموو جیاکردنەوەیەکی ناو و تایەفەگەری لە ناسنامە یاساییەکاندا بسڕێتەوە، هەروەکو ئەوەی کە پێویستە دەوڵەت هیچ جۆرە یارمەتییەکی کەنیسە و کۆمەڵە تایفەگەری دینییەکان نەدات، کە وەکو کۆمەڵێ لە هاووڵاتی یان لە دینێکی هاوبەشدا کۆبوونەتەوە، بە تەواوی سەربەست و ئازادن بەرامبەری دەوڵەت.
جیاکردنەوەی تەواو لە نێوان کەنیسە و دەوڵەت دا، ئەوە داواکاری کرێکارانی سۆسیالیستە بەرامبەری کەنیسە و دەوڵەتی تازە، سەبارەت بە پارتی کرێکارانی سۆسیالیست، دین پایەیەکی تایبەتی نییە. پارتەکەمان کۆمەڵەیەکی خەباتگێڕی پێشڕەوە هۆشیارەکانە، لە پێناوی ڕزگارکردنی چینی کرێکار دا تێدەکۆشن. ئەم کۆمەڵە ناتوانێ و ناکرێ، گوێ نەداتە ئەو نا هۆشیاری و نەزانی و تاریکستانەی کە لە شێوەی بیروباوەری دینی دا، خۆی دەرئەخات. ئێمە داوای جیاکردنەوەی تەواوی کەنیسە و دەوڵەت ئەکەین لە پێناوی لە ناوبردنی تەمومژی دین،کوتومت بە چەکی ئایدیۆلۆژی: ئەدەبیاتەکانمان و بانگەشەکانمان. هەرچەندە کۆمەڵەکەمان، پارتی کرێکارانی سۆسیال- دیموکراسی لە ڕووسیا، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەوە ئامانجی لە ناوبردنی هەر گێل کردنێکی دینی بۆ کرێکاران کردووە بە یەکێ لە مەرامەکانی. بەڵام مادام مەسەلەکان وایە، بۆچی لە بەرنامەکەماندا راینەگەیەنین کە ئێمە بێ دینین؟ بۆچی ڕیگە لە مەسیحی یەکان و بروادارەکانی تر نەگرین و نەهێڵین بێنە پارتەکەمانەوە؟ لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەدا، ئەو جیاوازی یە گرنگ و بەرچاوە دەر ئەکەوێ لە نێوان تێڕوانینی دیموکراسە بۆرژواکان و سۆسیال – دیموکراسەکان دا لە سەر مەسەلەی دین.
تەواوی بەرنامەکەمان لە سەر فەلسەفەی زانستی بە شێوەکی زانستی بنیات تراوە، هەر بۆیە پێویستە لە پێناوی ڕۆشنکردنەوەی بەرنامەکەماندا باس لە ڕەگ و ڕیشەی مێژووی ئابووری ڕاستەقینەی تەمومژاوی دین بکەین، ناوەڕۆکی بانگەوازەکانمان بەزەروورە بانگەوازی بێ دینی یە. هەر لە پێناوی ئەوەشدا هەڵساوین بە بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتێکی زانستی کە سیستەمە بیروکرات و دەرەبەگی یەکان هەتا ئەمرۆش زۆر بە توندی دژایەتی ئەکەن، هەڵسانمان بەم ئیشانە پێویستە ببێتە بەشێک لە چاڵاکی یەکانی پارتەکەمان.
بۆیە پێویستە بە هیچ جۆرێک نەگڵینە ئەو ڕوونکردنەوە خەیاڵییانەی ئەو کەسانەی کەوا باس لە کێشەی دین کە دەقاو دەق کێشەی ئەقڵە و لە دەرەوەی ململانێی چینایەتی یەکاندایە، وەکو زۆر جار دیموکراسە رادیکاڵەکان کە لە بنەچەیەکی بۆرژوازی یەوە هاتوون لێی دەدوێن. بێهودە ئەگەر کەسێک بڕوای وابێ کە ئەو خەیاڵە دینیانە، لە کۆمەلگایەکدا کە لە سەر چەوساندنەوەی بێ سنووری جەماوەری کرێکاری دروست بووبێ، ئەکرێ چ تەنها بە بانگەواز چارەبکرێ، چاوپۆشی کردن لەو مەینەتی یە دینییانەی کە مرۆڤ تێی کەوتووە هیچ شتێک نی یە جگە لە سەرەنجامی ئەو مەینەتییە ئابووری یانەی ناو کۆمەڵگا و پێچەوانە بوونەوەی لە سەری، ئەوە دەربڕینێکی سەرزارەکییانەی بۆرژوازییانەیە. نە کتێبەکان و نەبانگەوازەکانیش پرۆلیتاریا هۆشیار و ئاگاناکەنەوە، ئەگەر خۆی بە خەبات کردنی دژی هێزی سەرمایەی چەوسێنەر خۆی هۆشیارنەکاتەوە. یەکێتی ئەم خەباتە شۆڕشگێرانەیەی چینی چەوساوە کە لە شەڕدایە لە پێناوی دروست کردنی بەهەشتێک لە سەری زەمین، بەلای ئێمەوە زۆر گرنگترە لە یەکێتی بیرورای ئەو پرۆلیتارانەی کە باس لە بەهەشتی ئاسمان ئەکەن. بۆیە خۆمان رشاناگەیەنین، ناشبێ بێ دینی خۆمان لە بەرنامەکەماندا ڕابگەیەنین. هەر بۆیەش ناکرێ و نابێت ڕێگە لەو کرێکارانەش بگرین کە دەسیان گرتووە بە هەلی پاشماوەی بیروبۆچونە کۆنەکانییانەوە، کە لە پارتەکەمان نزیک ببنەوە، ئێمە دەبێ هەمیشە بانگەشەی تێگەیشتنی زانستی یانەمان بکەین بۆ جیهان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە مەسەلەی دین بخەینە پلەی یەکەمەوە، کە پلە ی ئەو نی یە، پێویستیشە واز لەو هێزانە بێنین کە بەراستی هاتوونەتە ناو خەبات سیاسی و ئابووری شۆڕشگێری یەوە، وازیان لێ بێنین لە بەر ئەوەی کە بە ناوی بیروباوەڕی پلە سێ یان خەیاڵاتەوە دابەش ببن کە ئەوەندە نابات هەموو بەهایەکی سیاسی خۆیان لە دەست ئەدەن و ڕەوڕەوەی گەشەکردنی ئابووری بە خێراییەکی زۆر بەرەو کونجی بیر چوونەوەیان دەبات. لینین (3ی دیسێمبەری 1905)هەڵوێستی پارتی کرێکاران دەربارەی ئاییندین ئەفیونی گەلانە، ئەم حکمەتەی مارکس بۆتە بەردی بناغەی تەواوی تێڕوانینی مارکسیستی لە سەر کێشەی دین. مارکسیزم هەمیشە وا سەیری دین و کەنیشە و تەواوی ڕێکخراو و کۆڕ و کۆمەڵ بوونە دینی یەکان ئەکات، کە ئامێرێکی کۆنەپەرستانەی بۆرژوازی یە، کە بە کاریان دینێ بۆ بەرگری کردن لە چەوساندنەوە و گومراکردنی چینی کرێکاران.
هەر چەندە ئەنگلس چەندین جار سەرزەنشتی ئەو کەسانەی کردووە، کە ویستویانە واخۆیان دەرخەن کە (چەپ تر) یان (شۆڕشگێر تر)ن لە سۆسیال – دیموکراتەکان، ئەیانویست کە بەرنامەی پارتی کرێکاری بە تەواوی دان بە مەسەلەی بێ دینییا بنێت، بەو مانایەی بەرنامەی پارتی دەبێ شەڕی خۆی بەرامبەر دین ڕاگەیەنێت. لە ساڵی 1874 دا لە کتێبی ( ئەنتی دوهرینگ ) دا، لە گەڵ ئەو هێرشە توندوتیژی یەی کە کردییە سەری سادەترین کەموکورتیەکانی (دوهرینگ) فەیلەسوفی ئایدیالیزم و دین، ئەنگلس لەوەش توندوتیژتر سەرزەنشتی بیروباوەرە شۆڕشگێرییەکانی دوهرینگی کرد کە بانگەشەی ڕێگری دینی ئەکرد لە کۆمەڵگای سۆسیالیستی دا، ڕاگەیاندنی شەڕێکی وا دژی دین بە پێی رای ئەنگلس ئەوە ئەگەیەنێ ” ئەبێت مرۆڤ لە خودی بیسمارک بیسمارک تر بێ” ، مانای دووپاتکردنەوەی هەمان گێلێتی بیسمارک دژی کاهوتیەکان ( خەبات کردن لە پێناوی ڕۆشنبیری بەناوبانگ، یان ئەو خەباتەی کە بیسمارک پێی هەڵسا دوای ساڵی 1870 دژی پارتی (ناوەند)ی کاسۆلیکە ئەلمانییەکان، بە هۆی هەندێ کاری چەوسێنەرانەی پۆلیسی ئاراستەکراوی دژی کاسۆلیکەکان. بەم هەڵوێستە بیسمارک هیچی نەکرد جگە لە پشتگیریکردنی کاسۆلیکە تێکۆشەرەکان، لە هیچ شتێکا سەرنەکەوت جگە لە زیان گەیاندن نەبێت بە مەسەلەی ڕۆشنبیری راستەقینە بەوەی دابەش بوون و جیاوازی دینی خستە پلەی یەکەمەوە، لە جیاتی جیاوازی سیاسی، گرنگی دانی هەندێ توێژی چینی کرێکار و توێژە دیموکراسییەکانی بەلارێدا برد، ئەرکە بنەرەتییەکانی خەباتی چینایەتی و شۆڕشگێری گرنگی دانە کانیانی بەلاڕێدا برد بەرەو دژایەتی کردنی کەهوتییەکان کە ئامانجێکی ڕووکەش و دووڕوانەی بۆرژوازییەکان بوو. ئەنگلس لە گەڵ ئەو تاوانبار کردنەی دوهرینگ دا، کە حەزی ئەکرد بەشێوەی شۆڕشگێرێکی سەرەرۆ خۆی دەربخات و ئەشی یەویست دوهرینگ هەمان گێڵێتی بیسمارک بە شێوەیەکی تر دووبارە بکاتەوە، لە جیاتی ئەوەی پارتی خۆی بخاتە سەرکێشی شەڕێکی سیاسیانەوە دژی دین، دوهرینگ سوور بوو لە سەر ئەوەی کە پارتی کرێکاران بکەوێتە ئیشێکی شێلگیرانە لە پرۆژەی ڕێکخستن و هوشیار کردنەوەی پرۆلیتاریا بە جۆرێکی وا کە ببێتە هۆی لەناوچوونی دین. ئەم بۆچوونە چووە خوێن و گۆشتی سۆسیال – دیموکراتەکانی ئەلمانیاوە، بۆ نموونە رایانگەیاند کە پاڵپشتی ئەو هەڵوێستە ئەکەن کە قەشەکان بە سەربەستی بتوانن بێنە ناو ئەلمانیاوە و هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەکی پۆلیسی دژی ئەم یان ئەو دین نەبێت.
ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دین پایەیەکی تایبەتی هەیە” ئەمە خاڵێکی بەناوبانگە لە بەرنامەی (ئێرفۆرت) دا لە ساڵی 1891 دا، سۆسیال – دیموکراتی ئەمەی کردە تاکتیکی سیاسی خۆی. ئەم تاکتیکە شێوازێکی تازەی لە ڕێبازی مارکسیزم دا بەرهەم هێنا بە ئاراستەیەکی پێچەوانە، بە ئاراستەی ئۆپۆرتۆنیزم دا. هەندێکیان بنچینەکانی بەرنامەی ئێرفۆرتیان وا لێکدایەوە بەو مانایەی کە پارتەکەمان، ئێمەی سۆسیال – دیموکرات، وای دادەنێن کە دین پایەیەکی تایبەتی هەیە، یان بە نسبەت ئێمەوە، سۆسیال- دیموکراتەکان، بەو پێناسەیەی کە پارتێکین، دین پایەیەکی تایبەتی هەیە. ئەنگلس بێ ئەوەی بچێتە گفتوگۆیەکی کراوەوە لە گەڵ ئەم بیروباوەڕە ئۆپۆرتۆنیستیانەدا، لە دوای ساڵی 1890ەوە، بە پێویستی زانی بە توندی نارەزایی دەرببرێ، نەک بە شێوەی وتووێژ، بەڵکو بە شێوەیەکی ئیجابی، ئەوە بوو ئەنگلس ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە: سۆسیال – دیموکراتی پێی وایە کە دین پایەیەکی تایبەتی هەیە بەرامبەری دەوڵەت ، نەک بەرامبەر مارکسیزم، نەک بەرامبەر پارتی کرێکاری.
پێویستە لە سەرمان دین لە ناوبەرین، ئەوە ئەلف و بای هەموو ماتریالیزم و مارکسیزمە، بەڵام مارکسیزم بەم ئەلف و بایەوە ناوەستێ، بەڵکو دوورتر دەڕوانێ . مارکسیزم دەڵێ: پێویستە بزانین چۆن دژی دین خەبات ئەکەین و لە پێناوی ئەمەشدا، پێویستە سەرچاوەی بڕوای جەماوەر و دینەکەی بە شێوەیتەکی ماتریالیزمانە شی بکەینەوە.
پێویستە خەبات دژی دین لە چوار چێوەی راگەیاندنێکی ئایدیۆلۆژی رووت دا وەرنەگرین، ئەبێ ئەو خەباتە وابەرتەسک نەکردێتەوە، بەڵکو ئەبێ ئەم خەباتە ببەسترێتەوە بە پراکتیکی بەرجەستەیی بزووتنەوە چینایەتییەکەوە کە ئامانجی هەڵکەندنی ڕەگوریشە کۆمەڵایەتی یەکان دینەکەیە. بۆچی دین پارێزگاری لە بنەماکانی خۆی ئەکات لە ناو توێژە دواکەوتووەکانی پرۆلیتاریای شارەکان و توێژەفراوانەکانی نیمچە پرۆلیتاریای جەماوەری جوتیاران دا؟ بە هۆی نەزانی میللەتەوە … ئەمە وەڵامی بۆرژوازییە پێشکەوتوەکان و رادیکاڵە ماتریالیستە بۆرژوااکانە، هەر بەو شێوەیە بروخێ دین ، بژی بێ دینی، بانگەشە بۆ بیروباوەری بێدینی بۆتە ئەرکی سەرەکی یان. مارکسیستەکان ئەڵێن : ئەم هەڵەیە، ئەم تێروانینانە دەربرینێکی روکەشی بەرتەسکی بۆرژوازییانەیە، ئەو بۆچونەی کە ئەڵێ رۆشنبیری خۆی کار لە خۆی ئەکات. بێگومان، بۆچوونێکی وا ناتوانێ وەکو پێویست و بە شێوەیەکی بنەرەتی و ماتریالیستانە رەگوریشەی دین شی بکاتەوە.
لە ووڵاتە سەرمایەدارییە تازەکانی ئەمرۆدا دین بەر لە هەر شتێک ڕەگوریشەیەکی کۆمەڵایەتی هەیە، ئەو بارە کۆمەڵایەتییەی کە جەماوەری زەحمەتکێش لێی بێ بەشە، دەستە وەستانی تەواو و بەرچاوی لە بەردەمی هێزی سەرمایەی کوێردا کە هەموو سەعاتێک و هەموو رۆژێک، ناخۆشترین ئازار و سەخترین دەردیسەری بۆ خەڵکی زەحمەتکێش دینێ کە هەزار ئەوەندەی ئەو بەڵایانە ترسناکترە کە بە هۆی شەڕە گەورەکان و کارەسات سروشتییەکانەوە بە سەریاندا دێت…هتد. ئالێرەوە کە پێویستە بە دوای قوڵترین رەگوریشەی دیندا بگەرێین. ” ترس خوای دروست کردووە”، ترس لە بەردەمی سەرمایەی کوێردا، کوێر لە بەرئەوەی کە جەماوەری گەل ناتوانێ تەسەوری بکات، ئەو هێزەی کە گشت ساتێ هەرەشەی دەردیسەری لە ژیانی پرۆلیتیاریا و خاوەنکارە بچوکەکان ئەکات، بە راستیش ، تووشی نابووتی “لەناکاو” و “چاوەروان نەکراو” و کتوپریان ئەکات، ئەو هێزەی کە ئەبێ بە هۆی لە ناوبردنیان، کە ئەیانکاتە سواڵکەر، یان ئەیانخاتە پەراوێزی ژیانەوە، یان ئەیانکات بە لەشفرۆش، لە برسا مردن ئەسەپێنی چ بەسەریاندا: ئەمە ڕەگوریشەی تازەی دینە کە ماتریالیستەکان ئەبێ پێش لە هەر شتێک لێی بەئاگابن، گەر بیانەوێ هەر بە ماتریالیستێکی سادە و ساویلکە و سەرەتایی نەمێننەوە.
کامە کتێبی “سادەکاری”یە کە دین لە ناو ئەو جەماوەرەدا رائەماڵی کە کاری قورسی سەرمایە و ریکردووە و ملکەچە لە بەردەمی هێزی سەرمایەی وێرانگەر و کوێردا، مادام ئەم جەماوەرە فێرنەبووە کە خەبات بکات بە شێوەیەکی گونجاو و ڕێکخراو و بیکاتە پڕۆگرامی هۆشیارانەی دژی ڕەگوریشەی ئەم دینە، دژی دنیای سەرمایە بە هەموو شێوەکانییەوە.
ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ کە کتێبی ” سادەکاری ” کە دژی دینە، زیانی هەیە یاخود بێکەلکە؟ نەخێر، ئەو پوختەیەی کە خۆی ئەسەپێنێ بە تەواوی جیاوازە: کاتێ سۆسیال – دیموکراتی بانگەشەی بێ دینی ئەکات، ئەبێ بانگەشەکەی لە پێناوی ئەرکە سەرەتاییەکان دا بێ، ئەبێ گەشە بە خەباتی چینایەتی جەماوەری چەوساوە بدرێ دژی چەوسێنەرەکان.
ئەگەر کەسێک قوڵنەبێتەوە لە بناغەکانی ماتریالیزمی دیالەکتیکیدا، یان لە فەلسەفەی مارکی و ئەنگلس، لەم تێزە تێناگات یان ” بە لایەنی کەمەوە لە ساتەکانی یەکەمدا تێناگات”. ئەمە چۆن ئەبێت؟ چۆن ئەتوانین بەو بانگەوازە ئایدیۆلۆژی و ئەو خەباتەی دژی دوژمنی ڕۆشنبیری و پێشکەوتن کراوە کە هەزاران ساڵە بەردەوامە کە ” ئەم دوژمنە دینە ” چۆن ئەم هەوڵانە بخەینە خزمەتی خەباتە چینایەتییەکەوە، یان خەباتکردن لە پێناوی مەبەستە دیاریکراوەکان لە هەردوو مەیدانی ئابووری و سیاسیدا؟
ئەم نارەزاییە یەکێکە لەو کۆمەڵە نارەزاییانەی کە لە سەر مارکسیزم هەیە، کە بەڵگەی تێنەگەیشتنی تەواوە لە دیالێکتیکی مارکسیزم. ئەو ناکۆکییانەی کە بوونەتە هۆی سەرسام کردنی ئەو کەسانەی ئەم نارەزاییانە دەردەبرن هیچ نییە جگە لە ناکۆکییەکی زیندو لە واقیعێکی زیندودا، ئەمە نە قەسەیە و نە دروستکراویشە ، بەڵکو ناکۆکیەکی دیاڵێکتیکییە. ئەگەر جیاکەرەوەیەکی ڕەها دانێین لە نێوانی بانگەوازی تیۆرییانەی بێ دینی، یاخود تێکشکاندنی بیروباوەرە دینییەکان لە لای هەندێ توێژی پرۆلیتاری، لە نێوانی سەرکەوتن و مەرجەکانی خەباتی ئەم توێژە چینایەتییە، ئەمە بۆچوونێکی دیالەکتێکی نی یە و دابڕانەکان لە جیاتی ئەوەی نسبی و گۆڕاوبن، ئەبنە دابرانێکی ڕەها و ناتوانین تێپەریان بکەین، ئەوەش دابڕانێکی توندوتیژە و بە شێوەیەک بەستراەوەتەوە بە واقیعە زیندووەکەوە و لێشی جیانابێتەوە، با نموونەیەک وەرگرین: وای دابنێین کە پرۆلیتاریانی یەکێک لە ناوچەکان، یان یەکێک لە بەشە پیشەسازییەکان، پێکپاتوون لە توێژێکی هۆشیاری سۆسیال_ دیموکراتی، بێگومان کەسانی بێ دینن، کۆمەڵە کرێکارێکی تریش هەتا ئاستی پاشکەوتوو بەردەوام پەیوەستن بە چینی جوتیارەوە و باوەریان بە خوا هەیە و هاتوچۆی کەنیسە ئەکەن، لە ژێر کاریگەری کاهنی ناوچەکەدا کۆمەڵەیەکی کرێکارانی مەسیحیان دروست کرد، واشی دابنێیین کە خەباتی ئابووری لە ناوچەکەدا پێویستی کرد کە مانبگرن. مارکسیستەکان ئەوانەن کە ئەبێ لە پلەی یەکەمدا هەوڵی سەرکەوتنی مانگرتنە کە بدەن و بە هەموو توانایەکیشیانەوە تێکۆشن و بە توندی بەرەنگاری هەر جۆرە جیاوازی و کەرت کەرت بوونێک بن کە بە ناوی دیندار و بێ دینەوە و قەڵاچۆی ئەو دابەش بوون و جیاوازیییە بگرێت . لە ڕۆژگارێکی وادا، پێویستە ئەوە دەست نیشان بکرێت کە زیادەرۆیی لە بانگەشەی بێ دینی دا زیان بەخش و بێکەڵکە، ئەویش نەک لەو بۆچوونە بێ مانایەوە کە ئەترسن لە کێشەی هەندێک توێژی دواکەوتوو، یان لە دەست دانی کورسییەکی هەڵبژاردن … بەڵکو لە تێروانینی پێشکەوتنی بە کردەوەی ئەو خەباتە چینایەتییەی کە لە هەلومەرجی کۆمەڵگای سەرمایەداری تازەدا، کرێکارانی مەسیحیش دێنە ناو سۆسیال- دیموکراتە بێ دینەکانەوە، ئەوە سەد جار باشترە لەوەی کە بانگەوازی پڕوپووچ بکەین بۆ بێ دینی.
لە بارودۆخێکی لەم جۆرەدا، ئەو کەسانەی بانگەوازی بێ دینی ئەکەن خزمەتی کاهینەکان ئەکەن، ئەو کاهینانەی کە لە هەر شتێک زیاتر حەزیان لە جیاکردنەوەی کرێکارانە، نەک بە ناوی ئەوەی کێ مان ئەگرێ و کێ مان ناگرێ، بەڵکو بە ناوی کێ بڕوادارە وکێ بێ بڕوایە. ئەو ئاژاوەچییانەی کە بەر هەر نرخێک بێ بانگەوازی شەڕ ئەکەن دژی خوا، لە واقیعدا یارمەتی کاهینەکان و بۆرژوازی ئەدەن، (لە واقیعدا ، ئاژاوەچییەکان هەمیشە یارمەتیدەری بۆرژوازین).
مارکسیستەکان پێویستە کەسانی ماتریالیست بن، بەو مانایەی دژی دین بن، بەڵام ماتریالیزمی دیالەکتیک، واتە بە شێوەیەکی بەڵگەدار سەیری خەبات بکەن دژی دین، دەشبێ بە کردەوە لە ئاستی ململانێ چینایەتیەکەدابن، کە بە باشترین شێوە جەماوەر هۆشیار بکاتەوە، نەم وەک تیۆرییەکی ڕووت یان وەک بانگەشە بۆ کردن سەیری دین بکەن. مارکسیستەکان ئەبێ حساب بۆ هەموو بارودۆخەکان بکەن، بە شێوەیەکی باشیش خاڵی هاوسەنگی لە نێوان ئاژاوەگێڕ و ئۆپۆرتۆنیستەکان دا دەست نیشان بکەن ( ئەم خاڵی هاوسەنگی یە ڕێژەیی و گۆڕاوە ، بەڵام بوونی هەیە). هەروەها دەبێ ئاگاداری ئەوەش بن ک نەبکەونە ناو “شۆڕشگێڕێتی” ئاژاوەچییەکانەوە کە تەنها قسەی پڕوپوچ و بۆشە، نە بشکەونە ناو دواکەوتویی و خۆپەرستی بۆرژوازی بچوک و ڕۆشنبیرە لیبراڵەکانەوە، کە لە خەبات کردن دژی دین ئەترسن و هەموو ئەرکەکانی سەرشانیان لەم بارەیەوە لە یاد ئەکەن و خۆیان لە گەڵ بڕوا بە خوابوون دا ئەگونجێنن و ئیلهام وەر ئەگرن، نەک بۆ بەرژەوەندی خەباتی چینایەتی، بەڵکو بە پێوانەیەکی بچوکی چەپەڵی بێ هیوا: بێ بە یەکدادان، بێ مەترسی گرتن، بێ ترس و بە شێوەیەکی عاقڵانە: بژی و واز لە خەڵکی تریش بهێنە بژین… هتد. بە دیاریکراوی لەم تێڕوانینەوە، پێویستە چارەسەری هەموو کێشە تایبەتییەکان بکەین کە پەیوەندی بە هەڵوێستی سۆسیال_ دیموکراتوە هەیە لە سەر مەسەلەی دین…
لینین- ٢٦ مارسی ١٩٠٩

سەرنج/ ئەم وتارەی لینین لە گۆڤاری گاورباغی “دەنگی کۆمۆنیستە ئەنتەرناسیونالەکان” بڵاوکراوەتەوە کە لە لایەن هاورێ شیلان غەریب وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی. “سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکان” جارێکی تر بە گرنگی زانیووە دووبارە چاپی بکات و بڵاوی بکاتەوە.