نووسینی: ئەلێکس کالینیکۆس
و.لە ئینگلیزییەوە: بژار سەردار.
حەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ فەرمانی هێرشی ئاسمانی دەرکرد بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانی سووری، هاوشان لەگەڵ پێداهەڵگوتن و دەستخۆشانەکردنی دامەزراوەکەی بۆ “سەرکردایەتیەکەی” سەرۆک.
دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی لاوەکی سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی بردەوە بەهۆی ناوبانگی گوفەکاوی رکابەرەکەی (هیلاری کلینتن)و (بێڵ)ی هاوسەری. بەڵام هێرشەکەی حەفتەی رابردوو بە موشەکی تۆماهۆک و کرووزبۆسەر بنکەیەکی ئاسمانی سوریا بەهەمان ستایلی کلاسیکی (بێل کلنتن)بوو.
بەدرێژایی دەیەی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کە بێل کلنتن تیایدا سەرۆکبوو، وڵاتە یەکگرتووەکان ٢٢٨هەزار هێرشی هەوایی کردە سەر عراقی صەدام حوسێن. کە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمێریکا وەک “داگیرکاریەکی ئاسمانی” وەسفیکردووە،
لە ئوگوستی ١٩٩٨ کلنتن کەوتە هێرشکردن بە موشەکە کرووزەکان بۆسەر بنکەکانی ” القاعدة” لە ئەفغانستان و بەناو کارگەیەکی چەکی کیمیاوی دروستکردن لە سودان. ئەو هێرشانە هیچ شتێکیان چارەسەر نەکرد. بەڵکو تەنها جەختکردنەوەبوون لەسەر هێزی جیهانداگری ئەمێرکا لەکاتێکدا هیچ رکابەرێک بوونینەبوو لە باڵادەستی ئەودا.
بەڵام ئێستاکە بارەکە تەواو جودایە. ولاتە یەکگرتووەکان بەهۆی جەنگی عراق و داتەپینی داراییەوە بەرەو لاوازبوون رۆیشتووە وهەرئێستا گیرۆدەی زیادبوونی رکابەرەکانیەتی لە قوماشی چین و رووسیا. ترەمپ کامپینیدەکرد لەدژی فراوانخوازی لەسەروو پێویستی ئەمێریکا و باشکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ رووسیادا بەلاوە پەسندبوو.
دەی کەواتە ئەم بەکارهێنانی هێزە کلنتن ئاسایانە لەپای چیە؟
(دامەزراوە)
یەکێک لە رێگاکان بۆ خوێندنەوی ئەم بڕیارە سەرکەوتنی دامەزراوەی ئاساییشی نەتەوەییە. ترەمپ لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەکاندا لە جەنگدابوو کە یەکەمین راوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەویان (جەنەڕاڵ مایکل فلین – general Michael Flynn) بەهۆی لەقاودانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ رووسیا کێشا بە زەویدا. وە گۆڕینی بە کەسێکی سەربازی هەرە ئۆرتۆدۆک (هربرت رەیمۆند ماکستەر- HR McMaster).
بەوە دەچێت ماکستەر لەگەڵ جەنەڕاڵێکی تردا، وەزیری بەرگری (جەیمس ماتیس- James Mattis) بەرپرسیارێتی سیاسەتی جیهانیی ئەمێریکا هەڵبگرن.
ئابەمشێوەیە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، مووشەکەکان تەقێندران، شەو بوو شەوی جەنەڕاڵەکان؟ بەلگەی پشتڕاستکەرەوە بۆ ئەمەش خۆی لە دوورخستنەوەی پێشوەختانەی ئایدیۆلۆجیگەرای راستڕەو (ستیفان بانۆن – Stephen Bannon) لە پۆستێکی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئاساییشی نەتوەییدا دەبینێتەوە.
هێرشە مووشەکیەکان بە حەماسەتەوە لەلایەن دەزگا ئاتلانتیکیەکانی هەردوو رۆخی ئاتلانتیک پێشوازیان لێکردرا. وە ئەو رۆژنامانەی پێشتر دوژمنبوون بە ترەمپ بە سەردێڕی وە [ ئەو لێدانە لە سووریا راستگۆبوونیمان بۆ دەگێڕێتەوە لە جیهاندا] (نیویۆرک تایمز)، [ پێشوازیکردنە نمایش لە دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵاتە یەکگرتووەکان] (فاینەنشیاڵ تایمز).
گومانلەباریەوە نیە ترەمپ هەر ئەو کارەی ئەنجامدا کە هیلاری کلنتن و زۆرێک لە نووسینگەخوازانی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمێریکی چەند ساڵێکە ئەنجامیدەدەن – بە رێگایەکی سەربازیانە خۆی هەڵقورتاندە جەنگی سووریاەوە دژی رژێمەکە بەشار ئەسەد. رەخنەی توند ئاراستەی باراک ئۆباما دەکرا لەبەر رێگریەکانی بۆ تێوەگلانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سووریادا.
کەوتنە وێزە
بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، گومانم هەیە لەوەی جەنەڕاڵەکان کەوتبنە وێزەی ترەمپەوە. پێدەچێت بانۆن قوربانیی دەستی سیاسەتەکانی کۆشک بێت بەهۆی ملبەملانێیەکانی لەگەڵ زاواکەی ترەمپ (جەیرد کوشنەر – Jared Kushner)
ئەو بڕیارە خودی ترەمپ خۆیداویەتی، بەڵام نەک لەبەرخاتری دڵتەنگبوونی بە مەینەتیەکانی (بەبە قشتیلەکانی) سووریا کە هاتنیانی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان قەدەغەکردووە.
مێژوونووس (گریگ گراندین – Greg Grandin) لە ” گۆڤاری نەتەوە- The Nation magazine. راڤەیەکی زۆر مەعقولتر لەوبارەیەوە دەهێنێتەوە و دەڵێت [ ئامانجی تۆماهۆکەکانی ترەمپ تواناکانی سووریا نیە لە بەکارهێنانی گازدا، بەڵکو بەرهەڵستکارە ناوخۆییە لیبڕاڵەکانێەتی کە لە بەرەنگاریاندا دژی ترەمپ پشدەبەستن بەو گریمانەیە بەوەی دژی ئەمێریکایە لەبەر ئەوەی زۆر لە پوتنەوە نزیکە، وە بەوەی ناپاکە بەرانبەر سیاسەتی هەردوو حیزبەکە لە خۆتێڵقورتاندنی مرۆییانەی سەربازی].
رەنگە هەروەها ترەمپ پەیامێکی بۆ صینیش ناردبێت کە لە کاتی فەرمانپێدان بە هێرشەکە سەرۆکی صین(سی جنپن) لەسەردانیی ئەودابوو. یەکیک لە ئەکادیمیستە چینیەکان بە رۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمز راگەیاندووە :[پێشتر واماندەزانی کە پڵنگێکی کارتۆنیە، بەڵام لێرەبەدواوە دەبێت زۆر جیددیتربین لەگەڵیدا].
هێرشەکان هێشتاکە پرسیاری گەورە دوروژێنن، ئایە سیاسەتبەڕێوەبردنەکەی پێشووی هەڵگێڕاوەتەوە و بڕیاری لەناوبردنی ئەسەدی داوە؟ گوتنی ئەمە زۆر لە جێبەجێکردنەکەی ساناترە. هۆشداریدانەکەی ئۆباما لەبارەی سووریاوە ئاماژەپێدانێکە لەمەڕ تێگەیشتن بۆ سەختیەکانی ئەمکارە. سەرباری پێویستبوونی خۆدورخستنەوە لە زەلکاوی عراقێکی دیکە.
گەورەترین ئاستەنگ لە پشتیوانیکردنی رووسیاوە دێت بۆ ئەسەد و ئامادەبوونی لەسەر زەوی، وە ئەمەش سستمی بەرگری هەواییش دەگرێتەوە کە ئەو هەلە بە رووسیا دەبەخشێت بەشێکی گەورەی بواری ئاسمانی سووریا کۆنترۆڵ بکات. هەرچەندە لەو باوڕدا نیم کە ئەوە جەنەڕاڵەکان ئەم نمایشە بەڕێوەدەبەن، بەڵام ماتیس و ماکستەر هەردوکیان لە خانەی پەیڕەوکردنی پشتیوانیکردنی ریزێکی سەرسەخت لەبەرانبەر رووسیادا تۆمارکراون.
کەواتە ترەمپ لاسایی پێشینە قێزەونەکانی خۆیدەکاتەوە کە بەسەر سووریادا دەلەرێتەوە و لە رووبەڕووبوونەوەی رووسیا دایە.
