ئاماده‌کردنی له هۆڵه‌ندیه‌وه : ئاسۆ شابان:
( له بڵاوکراوه‌کانی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی – سۆسیالیستی )
( جوهن بێرگه‌ر، ته‌واو ڕۆشن بوو کاتێک که مارکسیه‌کی سه‌رسه‌خت بوو، یه‌کێ له به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی هه‌ندێ نووسراوو په‌رتووکی ڕه‌خنه‌یین له‌سه‌ر پیاوه تازه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت، که ناوی ( هه‌میشه سوور ) بوو، مه‌به‌ستی له‌م ناوه‌ش ئه‌وه بوو که ئه‌و هیچ کات بێ هێز نابێت له خه‌بات و ڕه‌خنه گرتن له فه‌رهه‌نگی بۆرجوازی و کۆمه‌ڵگا ).
جۆهن بێرگه‌ر، ئه‌م مانگه و له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. جۆهن یه‌کێک بوو له گرنگترین نووسه‌رانی هونه‌ر به درێژایی ٦٠ ساڵی ڕابردوو. که‌سانێکی زۆر هه‌ن له جیهاندا که له بواری ئه‌کادیمی و هونه‌ریدا کارده‌که‌ن و به‌ڵام نایانه‌وێت پشتیوانی له به‌هاکانی ئه‌م بکه‌ن. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی پانتایی ئه‌و کلتوره‌ی که له هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌تی، به دڵنییایه‌وه ئه‌و شایانی به‌های خۆیه‌تی.
جۆهن مۆلینیکۆس ده‌ڵێت :
جۆهن بێرگه‌ر، ئه‌و زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی که ته‌نها ڕه‌خنه‌گرێکی هونه‌ری بێت. ئه‌و وێنه کێش، شاعیر، ڕۆمان نووس، سیناریۆ نووس، نووسه‌ری شانۆیی، فه‌یله‌سوف بوو، نووسه‌ری بواری ڕووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوو. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ئه‌و گرنگی پێده‌دا هه‌مه‌ڕه‌نگ و به‌رچاو بوون و گرنگی مێژوویی خۆی هه‌بوو..
یه‌کێک له نووسراوه‌کانی که سی ساڵ ته‌مه‌نی ژیانی له‌گه‌ڵیدا ژیاوه، ژیانی جوتیارانی شاخه‌کانی ئه‌لابی فه‌ره‌نسا بوو، هه‌روه‌ها چاوپێکه‌وتن و ووتووێژێکی له‌گه‌ڵ مارکۆس له زاباتا.
ئه‌و هۆشیاری و هه‌ستێکی به‌رزو قوڵی هه‌بوو له کاره هونه‌ریه‌کانیادا، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا هێزێکی تایبه‌تی پێ به‌خشیبوو. هه‌ندێ له‌و به‌شداریه هزریانه‌ی که هه‌یبوو، وه به‌تایبه‌ت یه‌کێ له‌و کاره ده‌گمه‌نانه‌ی که هه‌میشه ده‌مانهێنێته‌وه یاد، زنجیره ته‌له‌فیزۆنی ( ڕێگایه‌ک بۆ بینین ) بوو، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و په‌رتووکه‌شی که له ساڵی ١٩٧٢ به‌هه‌مان ناوه‌وه چاپی کرد.
شۆڕشگێر
———-
ئێمه له ئێستادا ناتوانین ته‌واو به‌بیرمان بێته‌وه یان گوزارشی لێبکه‌ین که شۆڕشگێڕی ئه‌و پرۆگرامه ته‌له‌فیزیۆنیه، یان ڕێگایه‌ک بۆ تێڕوانینی جیاواز، له ناوه‌ڕۆک و ڕووکه‌شدا چۆن بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کلتووری پرۆگرامه‌کانی بی بی سی دا هاتووه.
جوهن وه‌ک مارکسیستێک ڕاستیه‌کی بێ سازشکاری له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که مارکسیزم هه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانسه‌وه گه‌شه‌یه‌کی ته‌واوی به‌رچاوی به هونه‌ری ڕۆژئاوادا.
جوهن، هه‌ر له‌و په‌رتووکه‌یدا باسی له چۆنیه‌تی گه‌شه و قۆناغه‌کانی هونه‌رکردوه، ڕۆشنی کردۆته‌وه که کاریگه‌ری له‌کوێدایه‌و چۆن گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، وه مێژووی هونه‌ریش هیچ کات وه‌ک خۆی نامێنێته‌وه.
جوهن، سه‌یری هه‌موو ئه‌و کاره هونه‌ریانه‌ی کرد که له سه‌ده‌ی پانزده‌وه تا سه‌ده‌ی نۆزده به زه‌یت دروستکرابوون. ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و کارانه، سیمای هونه‌ری باو له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ک پێشکه‌شکردنی شته‌کان، مرۆڤه‌کان، ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تن، ئه‌م هونه‌ره‌ش گوزارشت له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌کات. وه به تووندی ڕه‌خنه‌ی له نمایش‌کردنی ئافره‌تان گرت له‌و تابڵۆیانه‌دا، (هه‌روه‌ک زینده‌وه‌رێک بن بۆ سه‌یرکردن و به‌ده‌ستهێنانیان و خاوه‌نداریه‌تیان ).
لێره‌دا جوهن به هه‌موو مانایه‌ک که‌سێکی شۆڕشگێر بوو. یه‌کێ له په‌رتووکه گرنگه‌کانی که سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، په‌رتووکی ( شکستی پیکاسۆ ) بوو له ساڵی ١٩٦٥ دا. ئه‌و له‌و په‌رتووکه‌دا باس له‌وه ده‌کات، که پیکاسۆ به هه‌موو ئه‌و توانا مه‌زنه‌وه، به ئه‌و هه‌موو سامانه هونه‌ریه گه‌وره‌یه‌وه که هه‌ی بوو، چۆن و چ زیانێکی گه‌وره‌ی بۆ خودی هونه‌ر و هونه‌ره‌که‌ی هه‌بوو.
کاره‌کانی جوهن، توانایه‌کی به‌رچاوی ڕه‌خنه‌یی مارکسیانه‌ی هه‌بوو بێ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانێکی زۆر به‌شداربن، ئه‌مه گرنگترین و به‌رچاوترین بیرووڕای کاره‌کانی جوهێنه که ئه‌و له زوربه‌ی کاره‌کانیدا گوزاڕشی لێکردووه، وه به هه‌موو ئه‌و داهێنان و هونه‌ره به‌رزه‌وه‌ی که هه‌یه‌تی، خه‌ریکه له‌به‌ر چاومان وونده‌بن.
من ( واته جوهن مۆلینکوس ) زۆرجار بیرووڕای جیاوازمان هه‌بوو به‌رامبه‌ر هونه‌رو تێڕوانینی، به‌ڵام تۆ نا‌توانیت کاره‌کانی بخوێنیته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌چیته ناو ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته پر مرۆڤ دۆستانه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌یبوو. ئه‌و هه‌میشه زۆر له قووڵاییه‌وه بڕوای به ڕزگاری مرۆڤایه‌تی و ئاواته‌کانی هه‌بوو به هه‌موو مانای ووشه‌یه‌ک که هه‌یه.
٢٠١٧/٠١/١٣ – هۆڵه‌ندا