لەبەرچی (دۆناڵد ترەمپ) سەرکەوتنی بە دەستهێنا؟

نوسینی : چارلی کیمبەر:
و. لە ئینگلیزییەوە: بژار سەردار:
چۆن (دۆناڵد ترەمپ) ئەوچەتە ملیاردێر و رەگەزپەرستەی شانازی بە دەستدرێژیە سێکسیەکانی بۆ سەر ژنان دەکرد توانی سەرۆکایەتیکردنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا بباتەوە ؟ ئەنجامێکی لەمشێوەیە شەپۆلی راچڵەکین بە هەموو جیهاندا بڵاودەکاتەوە و دەبێت بە بەرنگاربوونەوەیەکی روو لەسەر وەڵامی پێبدرێتەوە.

ئەنجامەکە بریتی بوو لە دووپاتکردنەوەی متمانە بەخشین لە لایەن دەنگدەرانەوە لە لایەک و بەڵام لە لایەکی دیکەوە دەربڕینی رەتکردنەوەیەکی رۆشن لە بەرانبەر هیلاری کلینتەن و خەڵکانی بەشی سەرەوەی کۆمەڵگە. لە سەدا بیستی ئەو دەنگدەرانەی بە پێی زنجیرەیەک لە رابرسیەکان خۆشیان بە چارەی ترەمپ نەدەهات دەنگیان بۆ دا ، تەنها لەبەر ئەو هۆیەی کە هیلاری کلینتەن لە چاوی ئەواندا کەسێکی زێتر نەخوازراو بوو.

هیلاری کلینتن بژاردەی بانقداران ، خاوەن بزنسە گەورەکان و زۆرینەی دامەزراوەی سەربازی بوو. هەر بۆخۆشی بوو بە قوربانیی ئەو گوتارانە کە پەیتاپەیتا دەبوونە جێگای رەزامەندی و دڵنیایی بازنەیەکی تەسک لە بانقدارەکان و تیایاندا سیاسەتەکانی خۆی دەبوون بە بابەتی گاڵتەجاڕانە.
سەر لە ئێوارەی رۆژی بەر لە هەڵبژاردنەکان کاتێک (ئێف بی ئای) رایگەیاند کە ئەوان ناڕۆن بەرەو ئەوەی ئاماژە بە ئیمێڵەکانی هیلاری بدەن وەک پرسێکی تاوانکارانە ، ئاماژەی بۆڕسە سەرەکیەکان رووەوسەر هەڵکشا. کاتێکیش دوێنێ شەو نیشانەکان بەو ئاراستەیەدا دەڕۆیشتن کە ترەمپ سەردەکەوێت بازاڕەکانی دراو کەوتنت پاشەکشەکردن.

کلینتن بە پەیامەکەشیەوە کە گوایە ئەمێریکا هێشتا ” لەڕاستیدا وڵاتێکی مەزنە” خراپترین پاڵێوراوە بۆ سەردەمێک کە تیایدا دەیان ملیۆن لە خەڵکی هەست بە تاڵی و توڕەیی و دڵەڕاوکێ دەکەن لە بەرانبەر چەندین دەیەی پڕ لە فەوتانی یەکسانی و دابەزینی ئاستەکانی ژیانکردن و ئەو جەنگانەی کە لە کۆتایی نایەن.

سەردەمانی گیرفانی خود پڕکردنی لە سەدا یەکی دەوڵەمەندترینەکان مۆرکی خۆی بەسەر بارەکەوە جێهێشتووە. راپرسیەکان نیشانیانداوە کەوا لە 53%ی بەشداربووە شارنشینەکان و لە 63%ی شارۆچکەنشینان و لە 71%ی بەشداربووانی گوندنشین پێیانوایە کە ئابووری ئەمێریکا بەسەر رێڕەوێکی هەڵەدا دەڕوات.

لە راپرسیەکەی ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی لە بارەی چ تایبەتمەندیەک لە پاڵێوراودا جێگای مەبەست و سەرنجڕاکێشترینە دا هاتووە لانی گەورە (38%)یوەڵامەکان بریتی بووە لەوەی دەبێت کەسێک بێت توانای ئەنجامدانی ” گۆڕانکاری پێویست و خوازراوی” هەبێت ، نزیکەی زۆرینەش لە ناو پشتیوانانی ترەمپ باسیان لە گۆڕانکاری دەکرد.

ئەگەر بێرنی ساندەرز – Bernie Sanders) هەروا وەکو کاندیدی دیمۆکراتەکان بمایایەتەوە بە دڵنیاییەوە شکستی بە ترمپ دەهێنا. ساندەرز کە لە هەڵبژاردنە باراییەکاندا وەکو ” سۆسیالیستێکی دیمۆکراتیک” خۆی دەردەبڕی و بانگەشەی دەکرد بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە رێگای ” شۆڕشێکی سیاسیانە”وە دەشێت بەدیبهێندرێت ، کلنتن نەیتوانی ئەمە بکات.

کلنتن نەشیتوانی بەو ژمارانەی پێشبینی دەکران دەنگدەرە رەشپێست و لاتینیەکانیش بجوڵێنێت. یەکێک لە راپرسیەکان نیشانیداوە کەوا ترەمپ ژمارەیەکی زۆرتری لە دەنگدەرە لاتینیەکانی بە لایخۆیدا راکێشاوە زۆر زیاتر لەوەی کۆماریەکان لە جاری پێشوودا بەدەستیان هێنابوو.

CNN دەڵێت ، ملیۆنان لەو دەنگدەرانەی جاری پێشوو پشتیوانیان لە ئۆباما کردووە ئەمجارەیان دەنگیان بە ترەمپ داوە.

ترەمپ دوژمنی جەماوەری چینی کرێکارە. بەڵێنە ئابووریە سەرەکیەکانی بریتین لە کەمکردنەوەیەکی زۆرزۆری باجەکان لە بەرژەوەندی کەسان و کۆمپانیا دەوڵەمەندەکانی ناو کۆمەڵگە ، کردنی کۆچبەرە موسوڵمان و مەکسیکیەکان بە قۆچی قوربانی و ئەوەش دەبێتە هاندانێک بۆ رەگەزپەرستان و لێکترازان لە ریزەکانی ناو کرێکاراندا لە کاتێکدا کە پێویستیان بە یەکگرتوویی هەیە.

رەگەزپەرستێتی پەیامێکی هاوبەشی هەردوو حیزبە سەرەکیەکەیە و کارکەرێکی بەهێز بوو لە دەنگدان بە ترەمپ ، بەڵام سەرکەوتنەکەی واتای ئەوە نادات بە دەستەوە گوایە رەگەزپەرستێتی ئەمێریکای راماڵی بێت.

سەرکەوتنی کاریگەری ترەمپ لەو شتەوە سەریهەڵدا کە توانی لە هەردوو هەرێمی (ئۆهیۆ – Ohio) و (ئایوا- Iowa) بردیەوە. باراک ئۆباما دووجار لەسەر یەک لەو دوو هەرێمەدا بردویەتیەوە و ئەوەش ئەوە دەردەخات کەوا پرسەکە هەر بەتەنها رەگەزپەرستێتی نیە . کۆماریەکان لەساڵی 1988ەوە هەرێمی (مشیگان- Michigan)یان نەبردۆتەوە، دوێنێ شەو ترەمپ ئەوێشی بەدەست هێنا.

کرێکارانی ئەمێریکا پێویستیان بە کەوتنخۆ دەبێت و لە دژی رەگەزپەرستێتی ، جەنگ و هێرشکردنە سەر ستانداردەکانی ژیانکردنیان خۆیان رێکخراو بکەن. بە لەبەرچاوگرتنی مانگرتنەکانی ئەو دواییانە ئەوان پێویستیان بە بەرپاکردنی کەمپینەکان لە دژی بۆریەکانی نەوت ، بزوتنەوەی ژیانی رەشپێستیش گرنگی خۆی هەیە و خەبات لە پێناوی ١٥ دۆلار بۆ هەر سەعاتێک کارکردن وەک لانی کەمی کرێ دەبێت.

ئەمە دۆخێکە لە قەیرانە ئابووری و سیاسیەکان لە ئاستە جیهانیەکەیدا، کەشی باوی سیاسەتەکانی سەربە سەرمایەداری ئەو بۆشاییەی دروستکرد کە کەسێکی ساختەی بەناو رێچکە شکێنەری وەک ترەمپ پڕیکردەوە.

داکۆکیکردن لە بارودۆخی هەرئێستا لەسەر پێڕاوەستاو دەروازەیەک نیە بۆ چوون بەرەو پێشەوە. چەپ دەبێت بەرنامەی خۆی بۆ گۆڕانکاریکردن و هیوا و نیشاندانی توڕەیی لە دژی ئەم دامەزراوەیە بخاتە روو.دیمۆکراتەکان هیچ جێگرەوەیەک بۆ ترمپ نەخستۆتە روو و ناشیخەنە روو، بەتەنها خەباتکردن دەتوانێت ئەو رابوەستێنێت ، هەروەها ئەو خەباتگێڕانانەشە کە دەبێت جێگرەوەیەکی سیاسی سۆسیالیستیانە بۆ حیزبە سەرمایەداریەکان بەرهەم بهێنێت.

بەستەری تێکست بە ئینگلیزی
: https://socialistworker.co.uk/art/43680/Why+did+Trump+win

Leave a Reply

ئەدرەسی ئیمایلەکەت بڵاو نابێتەوە... مەرجە ئەو بەشانەی ئەستێرەی لەسەر پڕبکرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەتان *

*